
تایبەت
ئێران جاشەکان لە شارەکانی خۆیانەوە ڕادەگوازێتەوە بۆ شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتەوە بە کوردستان ئۆنلاین گەیشتووە، لە ئێستادا کە ئەگەری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ ناوخۆی ڕۆژهەڵات زۆرە، سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران دەستی کردووە بە ڕاگواستنی جاشەکان لە شاری خۆیانەوە بۆ شارێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی کوردستان ئۆنلاین گەیشتووە ئەم ڕاگواستنەی جاشەکان دوو هۆکاری هەیە؛
1- سپای تیرۆریستی ئێران متمانەی بە جاشەکان نییە و دەترسێت ئەگەر هێزی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جاشەکان خۆیان تەسلیمی پێشمەرگە بکەن و چەکی جاشێتی دابنێن.
2- جاشەکان لە شاری خۆیان لەلایەن خەڵکەوە دەناسرێن، بۆیە لە ئەگەری ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکدا، ئەگەری ئەوە هەیە جاشەکان نەوێرن ڕاستەوخۆ تەقە لە هاوشارییەکانیان بکەن. بۆیە سپای تیرۆریستیی پاسداران جاشەکانی بردووەتە شارێکی دیکە تا لەلایەن خەڵکەوە نەناسرێنەوە.
