بە ئەلیکترۆنی کردنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان |
|
2010-05-13 12:59 |
سلێمانی:
بۆتان مەحمود عوسمان سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانى لەشاری سلێمانی، تیشکی خستەسەر هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەئەلیکترۆنی کردنی دەزگاودامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و ئاماژەیدابەوەى کەستراتیژی ئای تی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2011 وە تاوەکوساڵی2016 بەهاوکاری لەگەڵ گەورە کۆمپانیای جیهانی پڕایز وۆتەر هاوس کوپەر ئامادە کراوە. دەربارەی دروستکردنی ناسنامەی ئەلیکترۆنی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە ئێستادا ئۆفیسی دهۆک دەستبەرکاربووەو لەماوەى دوومانگی داهاتوودا هەردوو ئۆفیسی سلێمانی وهەولێر دەستدەکات بەدروستکردنی ناسنامەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران ، کەسەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەپێى وتەی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری ، هەرێمی کوردستان دەبێتە یەکەم حکومەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کەناسنامەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەرەکانی دروست بکات. ناسنامەی ئەلیکترۆنی بریتییە لەناسنامەیەکی ستانداری جیهانیو یەکگرتوو و لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بەو ناسنامەیە دەتوانرێت بانکی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەت دروست بکرێت .
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|