ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Saturday - 25 Oct 2014
Kurdistan Online
 

په‌رواز حسێن به‌ گۆرانی(که‌ ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شت و کێوشینه‌)،لیژنه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵ وجه‌ماوه‌ره‌که‌ی هه‌ژاند

Share/Bookmark
2013-04-12 22:26

KurdistanOnline-به‌یروت:له‌ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مشه‌وی هه‌ینی به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵ لیژنه‌که زۆرترین گرنگی به‌ په‌رواز حسێن،به‌شدار بوی به‌رنامه‌که‌ی له‌ کوردستانه‌وه‌ دا ،که‌ به‌ گۆرانی که‌ ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ده‌شتو کێو شینه‌ به‌شداری کردبو.
لیژنه‌ی بڕیارده‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌،که‌ ناوداره‌کانی عه‌ره‌بن ، راغب عه‌لامه‌ زۆترین ده‌ستخۆشی لێ کردو وتی له‌ یه‌که‌م به‌شداربونته‌وه‌ سه‌رکوتوی ده‌بێ ده‌ستخۆشیت لێ بکرێ،ئه‌و گۆرانیه‌ خۆشه‌ و ئای ئایت هێنایه‌ ناو به‌رنامه‌که‌وه‌.
نانسی عه‌جره‌م وتی " گۆرانیه‌که‌م ده‌بێ فێر بکه‌ی."
ئه‌حلام وتی" هه‌ستی تۆ ده‌بێ له‌ قوتابخانه‌کدا بخوێنرێ،هه‌روه‌ها وتی "ده‌زانن له‌ کوێوه‌ هاتوه له‌ باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌کانه‌ وه‌ هاتوه‌ ."‌ ،  ."
حه‌سه‌ن وتی" نازانم چی بڵێم به‌ڕاستی."
ناودارانی گۆرانی عه‌ره‌بی شه‌یدایی خۆیان بۆ گۆرانی کوردی ده‌ربڕی وله‌ نێو جه‌ماوه‌ره‌که‌شدا پشتگیرییان له‌ په‌رواز حسێن کرد ،که‌ له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵه‌وه‌ ده‌رکه‌وت و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند گۆران ساڵحه‌.
په‌رواز وتی " کچێکم هه‌یه‌ ،شه‌ش مانگانه‌ بۆیه‌ ژماره‌ 6 م بۆ خۆم هه‌ڵبژاردوه."‌

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
عمر فرهادي - هه و لير
ئه م كورانيه - له شيعرى - بيره ميرده - يه كه م جار مه لا كه ريم سالى1942 له ئيستكه ى به غداى كوردىتومارى كرد وكوتى وله 1982 مه زهه رى خالقى دوباره تومارى كرد به موسيقاييكى تازه - به لاى من هه ردوكيانزور زور خوشين جريوه - ب لام هه ر ئه صله ه ى ه كه رم خشتره لا من - ئوازه كه ش له ( قدود شرقية يان حلبية ى سوريايى ) وه ركيراوه وهه مان ئاوازى كوراي ( قدك المياس ياعمري ) يه كه زياتر دوايى له سه ر زارى صباح فخرى ز ياتر ناسرا وخوشى به ئه صل فولكلوره
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService