KurdistanOnline-هه‌ولێر:ئه‌مڕۆ.چوارشه‌مه،له‌هۆڵی هوتێلی چوارچرا له‌هه‌ولێر،گروپی پاڵپشتی لیپرسینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت پێکهات. له سیمینارێکدا که رێکخراوی کیدۆ رێکی خستبوو،به‌به‌شداری په‌رله‌مانتاران وبه‌رپرسانی حکومی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و راگه‌یاندن،به‌ڕێوه‌چوو،دوای گفتوگۆ و تاوتوێکردنی بابه‌ته‌که،ده‌سته‌ی پاڵپشتی لێپرسینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت پێکهات. دوای پێکهاتنی گروپه‌که بڕیار درا،که له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نزیکی داهاتوودا،ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌کیانه دیاری بکرێ،که گروپه‌که ده‌ست به‌کارکردن بکات له‌سه‌ری و بڕیار درا ،که هه‌موو کاره‌کانی گروپه‌که بدرێ به‌راگه‌یاندنه‌کان . له سیمیناره‌که‌دا گفتوگۆی زۆر کرا،له‌سه‌ر هه‌موو گرفته‌کانی به‌رده‌م لێپرسینه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت له‌کوردستان و به‌تایبه‌تی کیشه‌کانی په‌رله‌مان و مانه‌وه‌ی یاسای داواکاری گشتی و چالاکنه‌کردنی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی نه‌زاهه و ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌کانی تر. ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد،که په‌یڕه‌و‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانیش ریگره ،له‌به‌رده‌م کاری په‌رله‌مانتارانداو 80%ی کاره‌کان له‌ده‌ستی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌ماندایه.
|