KurdistanOnline-هه‌ولێر:عه‌بدولجه‌بار سادق ،سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی نابینایانی کوردستان ،ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد،که زۆرێک له ئه‌ندامانی نابینایان لابتۆپیان هه‌یه و فه‌یسبوک به‌کار ده‌هێنن. سکرتێری نابینایان له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنی هه‌ولێر دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌کانی تری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ئاماژه‌یان به‌خراپی ئه‌و جێگه‌یه کرد که تێیدان و کاروباری خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌ت رایی ده‌که‌ن. سکرتێری نابینایان وتی"ئێستا بارودۆخی نابینایان له‌چاو ساڵانی پێشتر به‌ره‌و باشی چووه و زۆربه‌ی ئه‌ندامانمان لابتۆپیان ،به‌هۆی مایکه‌وه ، ئه‌نته‌رنێت به‌کارده‌هێنن و سایته‌کان ده‌که‌نه‌وه و به‌شدارن له فه‌یسبوکدا."
|