KurdistanOnline-هه‌ولێر:دوای ئه‌وه‌ی چوار په‌رله‌مانتاری گۆڕان له گه‌ڵ فراکسیۆنی گۆڕان ناکۆک بوون ،ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان له فراکسیۆنی گۆڕان راگه‌یاند. نه‌وشیروان مسته‌فا نامه‌یه‌کی نامه‌یه‌کی به ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاوکرده‌وه‌و داوای له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان کرد که داوای تاپۆکردنی شوقه‌یان کردووه،داوای لێبوردن له خه‌ڵک بکه‌ن.ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ش له‌و 37 په‌رله‌مانتارانه بوون ،که داوای تاپۆکردنی شوقه‌کانیان کردبوو.به‌پێی سه‌رچاوه‌کان پێشتر ،به‌ر له نامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا،هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌که له فراکیسۆنی گۆران جیابوونه‌ته‌وه.. به‌پێی زانیاریه‌کان هه‌رچوار په‌رله‌مانتاری گۆڕان ،بڕیاری خۆیان به‌جیابوونه‌وه له فراکسیۆنی گۆڕان داوه ،که کاروان ساڵح،په‌یمان عه‌بدولکه‌ریم ،عه‌بدولره‌حمان زاخۆیی و ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی-له‌و . په‌رله‌مانتارانه بوون ،که داوایان کردبوو ئه‌و شوقانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن له‌سه‌ر یان تاپۆبکرێ..به‌ڵام کاروان ساڵح که یه‌کێکه له‌و په‌رله‌مانتارانه ،له لێدوانی سه‌ره‌تاییدا رایگه‌یاندووه،که هۆیه‌که‌ی ئه‌وه نیه ،وهۆی دیکه هه‌یه،یه‌کێک له‌وانه په‌راوێز خستنیانه له ناو فراکسیۆنه‌که‌دا. |