ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Wednesday - 22 Feb 2012
Kurdistan Online
 

شیروان حه‌یده‌ری داواده‌کات کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان به‌ زوویی پێک بێ

Share/Bookmark
2012-01-26 14:59


KurdistanOnline-هه‌ولێر:‌شێروان حەیدەرى سەرۆکى لیژنەى یاسایی پەرلەمانى کوردستان لەلێدوانێکدا رایگەیاند: وەک هەموو لایەک ئاگەدارن حکومەتى هەرێمى کوردستان بریارى داوە لە 27/9/2012 ى ئەمساڵ دا هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان ئەنجام بدات، ئەم پرۆسەیەش لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق بەرێوەدەچێت، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەنجومەنى کۆمسیارانى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق لە مانگى نیسانى ئەمساڵ دا وادەى یاسایی خۆى تەواو دەکات و ئەگەرى ئەوەش هەیە کە چارەنووسیی ئەو کۆمسیۆنە نادیار بێت بەتایبەتیش لەم بارودۆخە دژوار و هەستیارەى کە عیراقى گرتۆتەوە.
هاوکات شێروان حەیدەرى ئەوەشی راگەیاند: وەکو هەرێمى کوردستان بۆ مسۆگەرکردنى ئەنجام دانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم لەکات و وادەى دیاریکراوى خۆى دا بەپێویستى دەزانم لەگەڵ دەستپێکى دانیشتنەکانى خولى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان دا بیر لەوە بکەینەوە بەزووترین کات پرۆژە یاساى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لەپەرلەمانى کوردستان پەسەند بکرێت و بخرێتە وارى جێبەجێ کردنەوە

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService