KurdistanOnline-هه‌ولێر:جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق .دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی له‌یزه‌ری بۆ بڕبڕه‌ی کرا و سه‌رکه‌وتوو بوو ،ئه‌مڕۆ.پێنجشه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه،جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق له ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان و ده‌ست به‌کاره‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه ،به‌تایبه‌تی خۆ ئاماده‌کردن بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق و پێکهێنانی کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. له لایه‌کی تره‌وه ،نوسینگه‌ی ئازاد جوندیانی وته‌بیژی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ،ئه‌و هه‌واڵه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ره‌ت کرده‌وه ،که له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداری یه‌کێتی بڵاوی کردبووه‌وه ،گوایه ،تاڵه‌بانی وه‌سیه‌تی کردووه ،که له دوایت ئه‌و به‌رهه‌م ساڵح ،جێی بگرێته‌وه،پێشوتریش سه‌عدی پیره‌ی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی وتی: که‌س ئاگای له شتی وا نه‌بووه.
|