KurdistanOnline-ههولێر: رۆژی چوارشەممە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەفەرمی رەزامەندی لەسەر یاریکردنی یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی فرانسۆ هەریری لە جامی یەکێتی ئاسیا یاری بکات، ئەمەش بە نووسراوێکی فەرەمی ئارستەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و یانەی هەولێر و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کراوە.ئەم بڕیاری فیفا دوای ئەوەی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر لە چەند رۆژی رابردوو چەند نووسراوێکی فەرمی تایبەت بە متمانەی ئاسایش و ئارمی باری ئەمنی لە کوردستان ئارستەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کرا.لە نووسراوی یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ستایشی ئارامی باروودۆخی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی شاری هەولێر دەکات و بەفەرمی رەزامەندی خۆی لەسەر بەرێوەچوونی یارییەکانی یانەکە لە شارە نیشاندا.ئەم بڕیاری فیفاش دەبێت رساتەوخۆ لەلا یەن یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا و یانەکان جێبەجێ بکرێت بەبێ بوونی هیچ نارەزاییەک.جێگەى باسە یانەی هەولێر لە جامی یەکێتی ئاسیا لە کۆمەڵەی دووەم شانبەشانی یانەکانی کازمە-ی کوەێتی و عەروبەی یەمەنی و ئیست بنگال-ی هیندی یاری دەکات و رۆژی 6/3/2012 یانەی هەولێر یەکەم یاری خۆی لە نێو یاریگەی خۆی بەرانبەر یانەی کازمە-ی کوەێتی ئەنجام دەدات.رێبین رەمزی – بەشی
|