ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Wednesday - 22 Feb 2012
Kurdistan Online
 

یانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێکی دا

Share/Bookmark
2012-01-22 14:28


KurdistanOnline-هه‌ولێر:
رۆژی، شەممە، دەستەی کارگێری یانەی هەولێر و دەستەی راهێنەرانی یانەکە بە مەبەستی رێکخستنی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ راهێنەران و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر چەند بڕیارێکیاتن دا.1-  هیچ یاریزانێکی تۆپی پێی یانەی هەولێر بۆی نییە لێدوان بدات یاخود دیمانە ئەنجام بدات پێش و پاش هەر یارییەک جگە لە هەردوو یاریزان لوئەی سەڵاح و سەرهەنگ موحسین.2-  عومەر مەجید دەبێتە گوتەبێژی دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر و پێش دەستپێکردنی یاری و پاش تەواوبوونی یاری تەنیا ئەو لێدوان بۆ دەزگا راگەیاندنەکان  دەدات و هەریەکە لە راهێنەران نەزار مەحروس و فەواز مەندو و سامر رێحانی لێدوان بە هیچ شێوەیەک نادەن بۆ هەموو دەزگا راگەیاندنەکان.3-  مانگانە راهێنەر نەزار مەحروس کۆنگریەکی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدات.4-  لە کاتی تەواوبوونی یارییەکان بڕیار درا رێگە نەدرێت رۆژنامەنووسان و دەزگا راگەیاندنەکان بچنە نێو چیمەنی یاریگە بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، دەبێت دەزگا راگەیاندنەکان تەنیا لێدوان لە نێو تراک-ی یاریگا وەربگرن.

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService