KurdistanOnline- ئارەزوو کە کچێکی کوردی یەزیدییە و لە 1ی نۆڤەمبەری 2011دا، لەلایەن کەسوکارییەوە بیسەروشوێن کرا، هەفتەی رابردوو لە پارکێکی یاری گۆڵف لەباکووری ئەڵمانیا، شوێنی کوشتن و لەچاڵنانەکەی دۆزرایەوە. بریگیت نرۆکمایەر قسەکەری کڵێسای هەرێمەکە گوتی؛ ئارەزوو کچێکی ئەڵمانییە و بەپێویستی دەزانین کە کڵێسا لەشاری دێتمۆلد مەراسیمی جەنازەی فەرمی بۆ رێکبخات. رۆژی شەممە مەراسیمی جنازە بەب...ەشداری نزیکی 500کەس لە بەردەم ئەو شوێنەی کە ئارەزوو کاری تێدا کردبوو دەستی پێکرد تا مەیدانی (مارکت پلاتس). لەمەراسیمی جەنازەی ئارەزوودا، ئەمینداری کڵێسای ئێڤانگلیشی بوێکمایەر گوتی:(کوشتنی ئارەزوو ناوچەکەی گۆڕیوە)، هەروەها پیاوێکی ئایینی یەزیدیی ئەم کوشتنەی پرۆتستۆکرد و گوتی(تێناگەم چۆن دەتوانن تاوانێکی ئاوائەنجام بدەن).
ماڵپهڕی سهنتهری ژنان-رۆژنامەی بیلد، 22.01
|