KurdistanOnline-هه‌ولێر:هه‌ردوو ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی( ئه‌نته‌ر نیوز-رۆیته‌رز) په‌یامنێرانی عێراق و کوردستان بۆ راپۆرت کردن له‌سه‌ر نه‌وت وغاز،په‌یامنێرێکی کوردستان ئۆنلاین به‌شداری تێدا کرد. کامه‌ران ئه‌حمه‌د یه‌کێک بوو له به‌شداربووانی ۆرکشۆپێکی دوو رۆژه‌ی هه‌ردوو ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نته‌رنیوز و رۆیته‌رز کرد ،بۆ راپۆرت نووسین له‌سه‌ر نه‌وت و غاز،پێی وایه که سودمه‌ند بووه. به‌پێی ستراتیژی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نته‌رنیوز و به‌هاوکاری ئاژانسی ده‌نگوباسی ناوداری رۆیته‌رز ،به‌رنامه‌یه‌ک جێبه‌جێ ده‌که‌ن له عێراق و هه‌ریمی کوردستان بۆ راهێنانی رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێر و ریپۆرته‌ره‌کان تا بتوانن له بواری نه‌وت وغاز راپۆرت ئاماده بکه‌ن. حوده‌یفه مه‌زهه‌ر نوێنه‌ری ئه‌نته‌رنیوز له عێراق به کوردستان ئۆنلاینی راگه‌یاند"له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له حێراقدا که‌مه له بواری نوسین و هه‌واڵنێریکردن وراپۆرت کردن له‌سه‌ر نه‌وت و غاز که پرسی گرنگ وهه‌ستیاری ئێستای ئابوری عێراق و کوردستانن ،ئه‌نته‌رنیوز به‌هاوکاری رۆیته‌رز به‌رنامه‌ی راهێنانی رۆژنامه‌نووسان جێبه‌جێ ده‌کات و به‌هیواین که سه‌رکه‌وتوو بێ له پێگه‌یاندنی ئه‌و په‌یامنێرانه تا له بواره‌کانی نه‌وت و غازدا بنوسن." وتی" له به‌شێکیدا زاراوه و جۆررو چۆنێتی گرێبه‌سته‌کان و ئه‌رکی په‌یامنێر و میدیاکان فێری به‌شداربووان ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی که شاره‌زاییان له‌و بواره‌دا نیه ،به‌ڵام په‌یامنێری چالاکن،به‌رنامه‌ی تریش هه‌یه ،تا راهێنانی دوورودرێژ له سێ مانگ که‌متر نه‌بێ،بۆ ئه‌وانه‌ی که له بواری ئابوری و بواره نزیکه‌کانی نه‌وت وغاز پسپۆرن."
|