KurdistanOnline-سلێمانی :دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی ئاماره‌کانی توندوتیژی دژ به‌ژنان بڵاوکرانه‌وه ،یه‌کێتی پیاوانی کوردستان له سلێمانی ئاماره‌کانی توندوتیژی دژ به‌پیاوانی بڵاوکرده‌وه.
بورهان عه‌لی رایگه‌یاند" له ساڵی 2011 ،ئاماره‌کانمان کۆکردووه‌ته‌وه و 111 حاڵه‌تی توندوتیژی دژی ره‌گه‌زی نێر هه‌بووه ،هه‌روه‌ها 60حاڵه‌تی خۆکوشتنی پیاوانی تێدایه له‌و ساڵه‌دا،چه‌ندین حاڵه‌تی ،زه‌وتکردنی منداڵ و ده‌سته‌بسه‌ردا گرتنی موچه و ده‌ستێوه‌ردانی که‌سوکاری ژن و توندوتیژی سێکسی ئاماژه پێ‌کرد."
جێی ئاماژه پێکردنه‌وه ،یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ،به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و پیاوان و منداڵان ده‌گرێته‌وه ،به‌ڵام له نێو کۆمه‌ڵگادا ته‌نیا له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ژن و به‌شێکیش منداڵ کارده‌کرێ ،ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کولتوره‌ی که هه‌میشه پیاو به ره‌گه‌زی زاڵ داده‌نێ و له‌سه‌ره‌تادا هه‌وڵه‌کان بۆ پاراستن بووه له زیاده‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵات و زه‌بری پیاوان .
|