ئاژانسی ھەواڵی قەندیل ::: ئەڵمانیا --------------------------------------------------------------- ته‌رمی کچێکی هه‌ژده ساڵه‌ی باکووری کوردستان که له 1ی نۆڤه‌مبه‌ری 2011 به دواوه ونه، له ئا‌ڵمانیا دۆزرایه‌وه.
ته‌رمی ئاره‌زوو له باکووری ئا‌ڵمانیا و له نزیک گۆلی 'گرۆسێن سێ' له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته دۆزراوه‌ته‌وه و لێژنه‌یه‌ک خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه له سه‌ر شێوازی کوشتنی..
ته‌رمه‌که رۆژی هه‌ینی له ناوچه‌ی (ستۆمارن)ی سه‌ر به ویلایه‌تی (Schleswig-Holstein) دۆزراوه‌ته‌وه و تا ئه‌مڕۆ ناسنامه‌که‌ی نه‌زانراوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ (15.01.2012)، پۆلیسی ئاڵمان رایگه‌یاند 'ئه‌و ته‌رمه هی کچێکی کوردی ته‌مه‌ن 18 ساڵه به ناوی ئاره‌زوو ئویزمه‌ن که به تاوانی نامووس له لایه‌ن که‌س و کاریه‌وه کوژراوه.
بنه‌ماڵه‌ی ئوێزمه‌ن له 266 کیلۆمه‌تری شوێنی رووداوه‌که و له شاری (Detmold) ده‌ژین. له شه‌وی ونبوونی ئاره‌زوودا، پۆلیس پێنج ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی قۆڵبه‌ست کرد که یه‌کێک له‌وان ژن بوو.
ئاره‌زوو ئوێزمه‌ن له مانگی ئاگۆست به دواوه په‌نای بۆ ماڵی ژنانی بێ سه‌رپه‌نا بردبوو.
هاوڕێیه‌کی ئاڵمانی ئاره‌زوو، به پۆلیسی راگه‌یاندوه نیوه‌ی شه‌و یه‌کێک به چه‌که‌وه ئاره‌زووی فڕاندوه. بنه‌ماڵه‌ی ئوێزمه‌ن هه‌ر چه‌ند تا ئێستا چه‌ند جار خراونه‌ته ژێر لێکۆڵینه‌وه، به‌ڵام له‌مڕوه‌وه بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه.
رۆژنامه‌کانی ئا‌ڵمانیا نووسیویانه؛ ئاره‌زوو له کاتی ونبوونی دا، کوڕێکی بیست ساڵه‌ی ئاڵمانی به‌ناوی 'ئه‌له‌کساندر' خۆش ویستوه و براکانی داوایان لێکردوه لێی جیا بێته‌وه. دواجار ئاره‌زو له ماڵه‌وه رای کردوه و رۆژی 1ی نۆڤه‌مبر پاش ئه‌وه‌ی برایه‌کی سه‌ردانی کردوه، سه‌عات ده‌وروبه‌ری یه‌کی شه‌و له لایه‌ن سێ که‌سی ده‌مامکداره‌وه رفێنراوه.
|