KurdistanOnline-له دیمانه‌یه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌دا ،تاڵه‌بانی رایگه‌یاند ،که دادگای عێراقی ته‌واو پاک و سه‌ربه‌خۆیه. تاڵه‌بانی وتی "من به‌ویژدانم سوێند ده‌خۆم که دادگاکانی عێراق ته‌واو پاک و سه‌ربه‌خۆن و سیاسیه‌کان جڵه‌ویان نه‌کردوون و خه‌ڵکی چاک به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن." تاڵه‌بانی وتی " که تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆمار تاوانبار کرا،نوری مالیکی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو ،ده‌زگاکانی ئه‌منی له‌وانه ده‌گه‌ڕان که له کاتی مه‌راسیمی شیعه‌کان بۆمبیان داناوه‌ته‌وه،به سودفه که‌سێک ده‌ستگیر کرا،هێمای بۆ تاوانبارێتی پاسه‌وانێکی تاریق هاشمی کرد،ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه به‌دوای خۆیدا بهێنی." |