KurdistaNonline-ئاژانسه‌کان:ئه‌مڕۆ،سێشه‌مه ،له‌دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ،به‌شادر ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ،ئه‌نجامدانی راپرسی گشتی له‌سه‌ر ده‌ستورله مانگی ئادارو هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌وڵاتدا ،له حوزه‌یرانی داهاتوو راگه‌یاند. به‌شار له هه‌موو لایه‌کی وڵاته‌وه،ماوه‌ی سالێکه خۆپیشاندانه له دژی و به سه‌دان که‌س بوونه قوربانی و خوێنیان رژا،وڵاتانی جیهان ژماره‌یه‌کیان داوای ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌یان لێ کردووه و ئه‌مریکا چه‌ند جارێک رایگه‌یاند،ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ماویه‌تی شه‌رعی نیه‌و کۆمکاری عه‌ره‌بیش چاودێری ناردووه‌ته سوریا ،ئه‌سه‌د،له‌م بارودۆه‌خه ،به‌ڵێن ده‌دات که له سه‌ره‌تای ئادار راپرسی له‌سه‌ر ده‌ستوری سوریا ئه‌نجام بدرێ و له‌سه‌ره‌تای حوزه‌یرانیشدا هه‌ڵبژاردنی گشتی له وڵات‌دا ئه‌نجام بدرێ. به‌شار رایگه‌یاند،لیژنه‌ی چاکسازی ده‌ستور له دوا قۆناغه‌کانی کاریدایه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی که پێیدا بچێته‌وه،له سه‌ره‌تای ئادار ئاماده‌ده‌بێ بۆ راپرسی و له مانگی ئایار یان حوزه‌یرانیشداهه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ. به‌شار لایه‌نی نێوده‌ڵه‌تی و هه‌رێمی به‌وه تاوانبار کرد،که ده‌ستیان له بارودۆخی سوریادا هه‌یه ،دیالۆگی بێ مه‌رجی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا راگه‌یاندو وتی"هیچ مه‌رجێکمان نیه بۆ هاتنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ." راشیگه‌یاند"له ده‌ستوری نوێ‌دا بنیاتی ده‌وڵه‌تی و حزبی ده‌سه‌ڵاتدا به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێ."
|