KurdistanOnline=به‌غدا:دادگای عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقیان نا‌رد بۆ ئه‌نجومه‌نی قه‌زایی له هه‌رێمی کوردستان به‌تاوانی هاوکاریکردنی تیرۆریستان..
دادگای ئیتیحادی رایگه‌یاند،که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقیان ،ناردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی قه‌زایی هه‌رێم و چاوه‌ڕوانی راده‌ستکردنی ده‌که‌ن.
مه‌یسون ده‌ملوجی وته‌بێژی لیستی عێراقیه رایگه‌یاند ،که کێشه‌که‌ی تاریق هاشمی کێشه‌یه‌کی سیاسه و ده‌بێ سیاسیانه چاره‌سه‌ر بکرێ.
هاتنی هاشمی بۆ کوردستان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی نایه‌وه و حه‌سێن ئه‌سه‌دی په‌رله‌مانتاری عێراقی ،جه‌لال تاڵه‌بانی به داڵده‌ده‌ری تیرۆریستان وه‌سف کرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی و توڕه‌یی په‌رله‌مانتاره کورده‌کان.
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراق ،که به یازه ئه‌مڕۆ،دووشه‌مه،بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا بۆ ئاماده کاری کردن بۆ کۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق ،که بڕیاره مانگی داهاتوو ببه‌سترێ،رایگه‌یاند که هاشمی میوانه و حوکمی دادگای ره‌ست نه‌کردوه‌ته‌وه و داوا ده‌کات له که‌رکوک دادگایی بکرێ.جێی باسه تاریق هاشمی له‌سه‌ره‌تادا داوای کرد ،که له دادگاکانی هه‌رێمی کوردستان دادگایی بکرێ،دواتر به‌غدا ره‌تی کرده‌وه و ئێستا داوا ده‌کات له که‌رکوک دادگایی بکرێ،به‌ڵام قه‌زای عێراق قبوڵی نیه، |