له ئوسترالیا 5 پیاوی تورك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ژنێكى كورد |
|
2012-01-04 12:10 |
رووداو- ئوسترالیا دواى ئه‌وه‌ى 5 پیاوى تورك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ژنێكى كورد‌و لێیده‌ده‌ن‌و دواتر ژنه‌كه سكاڵا له‌سه‌ر توركه‌كان تۆمار ده‌كات.
رۆژنامەی The Ageی ئوسترالی لەزاری پۆلیسی ئوسترالیاوه بڵاوى كرده‌وه كه ئه‌و ژنه كورده رایگه‌یاندووه "كاتێ من پیاسه‌م ده‌كرد 5 پیاو كه بۆ ماوەیەكی زۆر بەدوامەوەبوون، یەكێكیان بە توركی پرسیاری لێكردم تۆ كوردى، منیش گوتم به‌ڵێ ئەوانیش یەكسەر كەوتنە لێدانم".
ئەو ژنە كوردە تەمەنی 32 ساڵە خه‌ڵكى باكورى كوردستانه‌و له ئوسترالیا ده‌ژى‌و بۆ بەشداری كردنی بۆنەكانی سەری ساڵی نوێ لەگەڵ ژمارەیەك لە هاوڕێكانی روویان لە ناوچەی كوینكلیفی باشووری ئەو ووڵاتە كردووە، كاتێ ژنه‌كه به‌ته‌نها خەریكی پیاسەكردن بوو لە یەكێك لە رۆخە لمینییەكانی ئەو ناوچەیە توركه‌كان لێیانداوه.
پۆلیس راشیگه‌یاندووه كه "سكاڵاكەی ئەو ژنە كوردە ئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەی پۆلیسدایه". |
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|