ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Wednesday - 22 Feb 2012
Kurdistan Online
 

گرنگترین رووداوە وەرزشییەکانی ساڵی 2011 – بەشی سێیەم و کۆتایی

Share/Bookmark
2011-12-29 22:03



KurdistanOnline-هه‌ولێر: کوردستان ئۆنلاین به‌شی سێیه‌ م و کۆتایی ،گرنگترین رووداوه‌ وه‌رزشیه‌کانی بۆ ئاماده‌ کردوون ،به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م پێستر بڵاوبوونه‌ته‌وه‌:
کوردستانی و عێراقی:
ـ 18/11 پێشمەرگەی سلێمانی بووە پاڵەوانی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە تۆپی پێی ئافرەتان و سلێمانی نازناوی پیاوانی بەدەست هێنا.
ـ 29/11 یانەی ئەکاد نازناوی خولی یانەکانی عێراق لە تۆپی بالەی ئافرەتانی بەدەست هێنا.
ـ 18/12 یانەی سەنحاریب بووە پاڵەوانی یانەکانی کوردستان لە تۆپی باسکەی ئافرەتان.
28/12 پاش سێ ساڵ و بێ دەسکەوت، راهێنەری یانەی هەولێر ئەیوب ئۆدیشۆ دەستی لە کار کێشایەوە.
جیهانی:
ـ3/7 ڤلادمێر کلیچۆی ئۆکرانی نازناوی جیهان لە یاری مشتەکۆڵە لە کێشی قورسی بەدەست هێنا.
ـ 3/7 کچە یاریزانی چیکی پیترا کیڤیتۆڤا نازناوی پاڵەوانێتی ویمبلدۆن لە تێنسی سەر زەویی بەدەست هێنا.
ـ 23/7 یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) سزای هەتاهەتایی سەپاندە سەر سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا محەمەد بن هەمامی قەتەری و هەموو جۆرە چالاکییەکی وەرزشی تایبەت بە تۆپی پێی لێ قەدەغە کرد دوای ئەوەی هەوڵی کڕینی دەنگەکانی هەندێ کەسی دا پێش هەڵبژاردنەکانی یەکێتییەکە لە مانگی شەش.
ـ 24/7 هەڵبژاردەی ئۆرەگوای نازناوی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەمریکای باشوور (کوپا ئەمریکا) لە تۆپی پێی بەدەست هێنا دوای بردنەوەی لە پارەگوای (3-0) لە یاری کۆتایی کە لە یاریگەی مۆنیمۆنتال لە پایتەختی ئەرژەنتین (بیونس ئایرس) بەڕێوەچوو.
ـ 17/8 بەرشەلۆنەی ئیسپانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی بەدەست هێنا پاش بردنەوەی لە ریال مەدرید (3-2) لە یاری چوون و لە یاری هاتن بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک بەرانبەربوون.
ـ 28/8 یاریزانی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لیۆنێل میسی نازناوی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەست هێنا.
ـ 13/9 دیکۆڤیچی سەربی نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە بۆ تێنسی سەرزەوی بەدەست هێنا.
ـ 19/9 ئیسپانیا نازناوی پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەوروپا لە تۆپی باسکەی بەدەست هێنا.
ـ 25/9 ماکاوی کینی ژمارەی پێوانەیی لە ماراسۆنی بەرلین شکاند.
ـ 26/10 هەڵبژاردەی رووسیا نازناوی جامی جیهانی تۆپی دەستی ئافرەتانی بەدەست هێنا پاش بردنەوەی لە هەڵبژاردەی نەرویژ (25-23) گۆڵ لە یاری کۆتایی کە لە دانیمارک بەڕێوەچوو.
ـ 8/11 جۆ فرێزەری ئەمریکی و پاڵەوانی جیهان لە کێشی قورس و یەکەم یاریزانی مشتەکۆڵە کە توانی لە کاریزمای مشتەکۆڵە محەمەد عەلی کلایی بردەوە لە تەمەنی 67 ساڵی بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ـ 14/11 هامڵتۆن پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی فۆرمێللا یەک بەدەست هێنا.
ـ 4/12 هەڵبژاردەی رووسیا توانی نازناوی پاڵەوانێتی جیهان لە تۆپی بالەی پیاوان بەدەست بهێنێ.
ـ 28/11 رۆجیە فیدرەری سویسری نازناوی پاڵەوانێتی لەندەنی تێنسی سەرزەوی بەدەست هێنا.
18/12 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نازناوی پاڵەوانێتی جیهان بۆ یانەکانی بەدەست هێنا پاش بردنەوەی لە سانتۆسی بەرازیلی (4-0) لە یاری کۆتایی کە لە ژاپۆن بەڕێوەچوو.

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService