|
|
|
|
 |
| |
|
|
کریسمس به کوردی |
|
2011-12-25 19:04 |
KurdistanOnline-له‌نده‌ن:
http://www.youtube.com/watch?v=tr8LKxHIdIw له به‌رهه‌مێکی نوێی میوزیکیدا، هونه‌رمه‌ند مامۆستا ( سه‌روه‌ت کۆیی ) به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی کریسمسه‌وه پارچه میوزیکی ئاماده‌کردوه، و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌شی گوێ‌گران و بیسه‌رانی ئازیزی کورد ده‌کات، و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ئه‌م جه‌ژنه له سه‌رجه‌م گه‌لانی جیهان و گه‌لی کورد به تایبه‌تی پیرۆز ده‌کات، له ناویشیاندا خوشک و برایانی مه‌سیحی. شایانی باسکردنه، جه‌ژنی کریسمس ، یادی له دایک بونی حه‌زره‌تی مه‌سیح، هه‌مو ساڵێک له 25/ 12 ئه‌م یاده له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌رز و پیرۆز ڕاده‌گیرێت، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، و له هه‌مانکاتیشدا، گه‌لی کورد وه‌ک هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه، به ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌وه، پێكهاته‌یه‌کی گشتگیره، له فره کلتور و ئایین و چینه جیاوازه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا، کۆمه‌ڵگای کوردیش له کورستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ڕێز له‌م بۆنه‌یه ده‌گرن له پێناو ته‌بایی و یه‌کڕێز و گه‌وره‌ی ئه‌و مێژه‌وه دورودرێژه پێکه‌وه ژیانه‌ی نێوان دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستان، له به‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ریشدا خوشک و برایانی مه‌سیحی له سه‌رجه‌م یاد بۆنه ئایینی و نیشتمانی و کلتوریه‌کاندا هاوبه‌ش و هاوکاری خوشک و برایانی موسڵمانن . شایانی باسکردنه، ئه‌م به‌رهه‌مه به شێوازێکی نوێ و کوردیانه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌وه به هه‌ندێ ده‌ستکاری کردنه‌وه ئاماده‌کراوه، به ئومێدی په‌سه‌ند کردن و به دڵی بونی ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست،. جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێی 2012 له سه‌جه‌م گه‌لانی جیهان پیرۆز ده‌که‌ین و به تایبه‌تی گه‌لی کورد و کوردستانییان خۆشه‌ویست له هه‌ر جێگا و مه‌نفاو نیشتمانێکدان، به‌و هیوای ساڵی نوێ، ساڵی داهێنان و یه‌کڕیزی و ئاشتی و سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی سته‌مدیده‌و ژێرده‌سته‌و زوڵملێکراوان بێت، و کۆتایی شه‌ڕ و جه‌نگ و ئاشوب و ئاواره‌یی و برسێتی و ده‌ره‌تانی بێت، ساڵی پێکه‌وه ژیان و ڕێزگرتن‌و خۆشه‌ویستی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و هونه‌ر و جوانی بێت،. ساڵێ نوێ ساڵی ده‌ستپێکی خه‌ون و ئاوات و ئامانجه‌کانتان بێت،. هه‌ر شاد و سه‌رکه‌وتو بن هەردی ئەحمەد بەریتانیا
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|
|
|
| |
| Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency |
|
| All Rights Reserved , Created By KurdService |
|
|