قه‌ره‌بووی موچه‌ی حه‌وت ساڵی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی خانه‌نشینانیش ده‌گرێته‌وه |
|
2011-12-19 19:31 |
KurdistanOnline-هه‌ولێر: گۆران ئازاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی کوردستان ،به کوردستان ئۆنلاینی راگه‌یاند ، قه‌ره‌بووی موچه‌ی حه‌وت ساڵی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی خانه‌نشینانیش ده‌گرێته‌وه. گۆران ئازاد وتی" دوای ئه‌وه‌ی که بڕیار درا ،قه‌ره‌بووی موچه‌ی حه‌وت ساڵی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی بدرێته‌وه به پێی ئه‌و جیاوازی موچه‌ی له نێوان هه‌ولێر و سلێمانی هه‌بوو ،خانه‌نشینان تووشی نیگه‌رانی بوون." وتی" بۆ نمونه ساڵی پار که‌سێک خانه‌نشین بووه ،ده‌بووا قه‌ره‌بووی شه‌ش ساڵه‌که وه‌ربگرێته‌وه ،بۆیه له گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌ت دانیشتین و رازی بوون به خه‌رجکردنی ئه‌و قه‌ره‌بووه ،بۆ خانه‌نشینانیش."
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|