ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Wednesday - 22 Feb 2012
Kurdistan Online
 

زانایان نهێنی گۆرانی خۆش ئەدۆزنەوە

Share/Bookmark
2011-12-18 20:29


KurdistanOnline-kurditgroup:
لە زانکۆی بریستڵی بەریتانی توێژینەوەیەکیان ئەنجام داوە کە تێیدا هاوکێشەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئەتوانێ گۆرانیەکی سەرکەوتوو لە گۆرانیەکی سەرنەکەوتوو جیا بکاتەوە، یان بە کوردی تر گۆرانیەکی خۆش لە گۆرانیەکی ناخۆش جیا ئەکاتەوە.
بە گوێگرتن و شیکارکردن لە ۵،٤۹۷ گۆرانی ۵٠ ساڵی ڕابردوی بەریتانیا کە لە ٤٠ گۆرانی لوتکەدا بوون پێک دێن. وە بە شی کردنەوەی ۲۳ تایبەتمەندی گۆرانی هاوکێشەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئەتوانێت تا ٪٦٠ بە دروستی سەرکەوتوویی گۆرانیەک تاقی بکاتەوە.
توێژینەوەکە، هەروەک ئاشکرایە پابەندە بە ٤٠ گۆرانی لوتکەی ۵٠ ساڵی ڕابردوو لە بەریتانیا، کەواتە سەرکەوتووی گۆرانیەک لە بەریتانیا ئەتوانێت بدۆزێتەوە نەوەک گۆرانیەکی خوالێخۆش بوو حەسەن زیرەکی بۆ لێ بدەی و چاوەڕێ بیت لە ٤٠ لوتکەدا لە بەریتانیا ڕیزبەندی بکات.
لەو ۲۳ تایبەتمەندێتیە: بەرزی دەنگەکە، گونجانی بۆ سەماکردن وە سادەیی سازیی دەنگەکە. بەپێی بابەتەکەی بی بی سی، دکتۆر دی بی کە گەورە وانە بێژی ژیری دەستکردە (Artificial Intelligence) و سەرۆکی لێکۆڵینەوەکەیە لە زانکۆکە ئەڵێ "ئامانج ئەوەبوو بزانین ئەتوانین هاوکێشەیەک دروست بکەین کەوا توانای جیاکردنەوەی گۆرانیەکی سەرکەوتوی لە گۆرانیەک کە خوارەوەی ڕیزبەندی گۆرانیەکاندا بێت لەیەک جیا بکاتەوە"
هەروەها ئەڵێ "زۆر سەختە بتوانرێ ئایا ئەم هاوکێشەیە ئەزانێت گۆرانیەکی نوێ تا چەن سەرکەوتوو ئەبێت. چونکە بۆ لێکۆڵینەوەکە تەنها داتای ڕابردومان بەکارهێناوە"
بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە دنیای موزیکدا، مێژوی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چارلس بابج کە بە باوکی کۆمپیوتەر ناسراوە. بەڵام توێژینەوەیەکی لەم جۆرە وەک بابەتەکەی بی بی سی ئاماژەی بۆ ئەکات، هەوڵێکی تری ژیری دەستکردە بۆ ئەوەی بتوانرێ توانای شیکاری جۆری موزیکی خوازراو جیا کرێتەوە لە ئاواز و موزیکی کەمتر خوازراو. وەهەروەها ئەم هاوکێشەیە ئاماژە نیە بۆ ئەوەی گۆرانیەکی پێ تاقی بکەیتەوەو بزانی شایانی گوێ لێ گرتنە یان نا.
وە لەهەموی گرنگتر ئەم توێژینەوەیە ئامرازێکە بۆ پێوانێکی حەزی کۆمەڵگا نەوەک هەڵسەنگاندنی نرخی گۆرانیەک. وە وەک لەسەرەتاشەوە باسمان کرد هەڵسەنگاندنەکە بۆخۆشی پابەندە بە زمان و کەلتوری نەتەوەیەکەوە نەوەک هەڵسەنگاندنگێکی زانستی موزیکی گۆرانیەک بێت.
بەڵام ئەوەش لەهەمان بابەتدا هاتوە کەوا شیکارەکانی ئەم توێژینەوەیە دەری خستوە کەوا موزیک لەو ۵٠ ساڵەدا وای لێ هاتوە کە ئاسانتر بێ بۆ سەما لەگەڵ کردن و دەنگیشی بەرزتر بوە.
وێنەکە وێنەی مەکینە شیکاریەکەی چارلس بابجە کە لە ۱۸۳۷ کاندا باوەڕی وابوو ئەتوانێ نەک کۆکردنەوە و لێدەرکردن بکات، بەڵکوو پیانۆش بژەنێت. مەکینەکەی بابج تا مردیش دروست نەکرا، چونکە جیاواز لەم توێژینەوەیەی بریستڵ کەس نەبوو خەرجی لێکۆڵینەوەکەی بۆ سەرف بکات.

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService