زنجیره‌یه‌ک له سه‌ر موسولمانانی ئه‌مریکا گرفتی زۆر ده‌نێته‌وه |
|
2011-12-17 23:43 |
KurdistanOnline-ژماره‌یه‌ک له کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا ریکلامه‌کانیان له‌و ته‌له‌فزیۆنانه کێشایه‌وه ،که زنجیره‌ی (هه‌موو موسوڵمانانی ئه‌مریکا)په‌خش ده‌که‌ن. به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ،ژماره‌یه‌ک له‌کۆمپانیاکانی ئه‌مریکا ریکلامه‌کانیان له‌و ته‌له‌فزیۆنانه ده‌کێشنه‌وه ،که زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی (هه‌موو موسوڵمانانی ئه‌مریکا)په‌خش ده‌که‌ن،چونکه به‌ڕای ئه‌وان ئه‌و زنجیره‌یه ،بره‌و بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی په‌یدا ده‌کات. ئه‌و زنجیره‌یه ژیانی پێنج خێزانی موسوڵمان نمایش ده‌کات که له ئه‌مریکا ده‌ژین ،به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی و واقیعی. کۆمپانیای لوزیش که له کۆمپانیا گه‌وره‌کانی که‌لوپه‌لی ناوماڵه دوا کۆمپانیایه که ریکلامه‌کانی له‌و ته‌له‌فزیۆنانه کێشاوه‌ته‌وه. به‌پێی سه‌رچاوه‌کان ،ئه‌و کۆمپانیایه له‌ژێر گوشاری رێکخراوه کریستیانه‌کاندا ئه‌مه ده‌که‌ن و له‌وانه‌ش ریکخراوی خێزان له فلۆریدا.
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|