ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Wednesday - 22 Feb 2012
Kurdistan Online
 

ئەپڵ هەوڵی ڕێگەگرتنی Jailbreak دەدات

Share/Bookmark
2011-12-16 15:51

KurdistanOnline-kurditgroup 


بە کورتی: مێژووی جەیڵبرێک دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٧ کە هەر لەو کەتەدا یەکەم مۆبایلی هۆشمەندی ئەپڵ کەوتە بازاڕەوە. دروستکەران و بەرهەمهێنەرانی بەرنامە بەکاربەرییەکان لە هەوڵداندابوون بۆ دۆزینەوەی توڵئامرازێک بۆ جەیڵبرێک کردنی ئامێرەکانی ئەپڵ.
Jailbreak : واتە دابەزاندنی ئەو یاری و پەڕگە و فایلانەی کە لە App Store دەست ناکەوێت یاخوود ڕێگە پێنەدراوە بۆ ئامێرەکانی IPad وIpod Touch و Iphone و هەروەها کردنەوە یان (unlock) کردنی ئەم ئامێرانە لەڕێگەی جەیڵبرێکەوە بە بێ بەرامبەر.
لە دیارترین هاککەرانی ئەم بوارە هەردوو کوڕە لاوی ئەمریکی George Hotz وComex و ماڵپەڕی iPhone Dev Team بوو. کە هەر یەک بە شێوازێکی جیاواز و توڵامرازێکی جیاواز کاریان کردووە.


لەگەڵ هەموو (Update) تازەبوونەوەیەکدا ئەپڵ لە هەوڵی وەستاندنی Jailbreak و Unlock بوون. ئەم تازەبوونەوانە بووە هۆی وەستاندنیunlock کردن کە تەنها لەسەر چەند ڤێرشنێکی Iphone 3g ئیشی کرد بەڵام جەنگی جەیڵبرێک هەتا ئێستاش بەردەوامە.


لە هەواڵێکدا BBC دەڵێت : هەزارەها هاوڵاتی کە خاوەنی مۆبایلی ئایفۆنن پەیوەندیان بە iPhone Dev Team وە کردووە بە دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ جەیڵبرێک کردنی ئامێرەکانیان . ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدی گووگڵیان لەسەرە یاخوود ئەو مۆبایلانەی کە سیستەمی کاپێکردنی ویندۆز فۆن ٧ یان لەسەرە ڕووبەڕووی کێشەی Unlock نەبوونەتەوە بەڵام ئەپڵ هەمیشە لە جەنگدا بووە لە دژی جەیڵبرێک کردنی هەر ئامێرێکی.
Joshua Hill کە یەکێکە لە ئەندامی هاککەرانی Chronic Dev دەڵێت "بە هۆی ئە بەرزکردنەوە و چاکسازیانەوە دوایین ڤێرشنی سیستەمی کارپێکردنی ئایفۆن کە IOS 5.0 و IOS 5.0.1 زۆر ئەستەمە بۆ جەیڵبرێک کردن" وە هەر ئەم هاککەرە لە مانگی ٩ ئەمساڵدا لەسەر ڤێرشنی ios 5.0 توانی پێنج هەلەی گرنگی ئەم سیستەمە بدۆزێتەوە کە دەیتوانی ببێتە هۆی دروستکردنی جەیڵبرێکێکی ڕێک و پێکUntether. بەڵام لەگەڵ بەرزکردنەوەیدا بۆ IOS 5.0.1 ئەپڵ توانی یەکێک لە گرنگترین هەڵەکانی ئەم پێنج هەڵەیە پینە بکات.


ئەمەیان تەنها بۆ زانیاری:Jailbreak واتە هەڵهاتن لە زیندان ، ڕاکردن لە بەندیخانە یاخوود ڕێگەی نایاسای
Untethered = Regular Jailbreak.واتە جەیڵبرێکێکی باش
Tethered = Connect to computer every time you boot .واتە بەستنەوەی ئامێرەکەت بە کۆمپیوتەرەوە هەموو کاتیکی

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService