کۆنفرانسی ئابوری و بازرگانی کوردستان -فه‌ره‌نسا له پاریس به‌ڕێوه ده‌چێ |
|
2011-12-14 00:12 |
KurdistanOnline-ئه‌مڕۆ ،سێشه‌مه،له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا کۆنفرانسی ئابوری و بازرگانی کوردستان-فه‌ره‌نسا ده‌ستی به یه‌که‌م دانیشتنی خۆی کرد. كۆنفرانسه‌كه که به ئاماده‌بوونی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌ت و چه‌ند وه‌زیرێکی حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێ.به‌سه‌رپه‌رشتی (مه‌ده‌ف) به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه كورتكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی كار و وه‌به‌رهێنانی فه‌ره‌نسی-عێراقییه و له‌باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی له‌شاری پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆنفرانسه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه. له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوودا، له‌نێوان نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یاداشتێكی هاوكاری بۆ پێكه‌وه كاركردن و هاوئاهه‌نگی واژۆ كرا، ئه‌و یاداشته لایه‌نه‌كانی ئابوری، بازرگانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری و خوێندنی باڵاش ده‌گرێته‌وه. ئه‌و كۆنفرانسه‌ش به پێی راگه‌یه‌نراوێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له جێبه‌جێکردنی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و یاداشته. |
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|