به‌ریتانیا بریاری دا هه‌موو دیپلۆماتکاره ئێرانیه‌کان له وڵاته‌که‌ی ده‌ربکات |
|
2011-12-01 00:27 |
KurdistanOnline-ئاژانسه‌کان: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند،دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌که‌یان له تاران له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ردی تێگیرا. ویلیا‌م هاگ رایگه‌یاند"فه‌رمانم داوه به زووترین کات باڵیۆزخانه‌ی تاران له له‌نده‌ن داخرێ." خۆپیشاندانه‌کانی رۆژی سێشه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ریتانیا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێراندابسه‌پێنێ،له‌سه‌ر پرۆگرامی نیوکلیاریه‌که‌ی." هاگ زیاتر وتی" ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێک ئه‌سته‌می بکات کار له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی بکه‌ین ،به ته‌مای ئه‌وه نه‌بێ،که باڵیۆزخانه‌ی له وڵاته‌که‌مان هه‌بێ،"هاگ له‌وته‌یه‌کیدا بۆ په‌رله‌مانتاران ئه‌مه‌ی راگه‌یاند. وه‌زیره‌که رایگه‌یاند" له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا ده‌بێ ،هه‌موو دیپلۆماتکارانی ئێران ،به‌ریتانیا به‌جێبهێڵن." هه‌روه‌ها وتی" باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیاش له تاران چۆڵ کراوه و باڵاخانه‌که‌ی داخراوه." وتی" په‌یوه‌ندیه‌کان له گه‌ڵ تاران له نزمترین ئاستیدایه ،به‌ڵام به‌ته‌واوی نه‌پچڕێنراوه:" هه‌ر ئه‌مڕۆ ،چوارشه‌مه،فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیاش رایانگه‌یاند،که باڵیۆزه‌کانیان له تاران بانگ ده‌که‌ن بۆ گفتوگۆکردن. جۆلیو ته‌رزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاش رایگه‌یاند،که باڵیۆزی تارانیان له رۆما بانگ کردووه ،تا گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی دیپلۆماتکارانی ئیتاڵیای له تاران لێوه‌ر‌بگرن. به‌پێی رۆیته‌رز ،ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی ئێران به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بڵاوکردووه‌ته‌وه ،که هه‌نگاوه‌که‌ی به‌ریتانیا به (خێرا) وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێ،ئێرانیش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بڕیاری گونجاو ده‌دات. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه ،که ئێران نیگه‌رانه له ره‌فتاری کۆمه‌ڵێکی بچوک له خۆپیشانده‌ران. |
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|