پیاوێکی ئوسترالی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارکردنی به هه‌ڵه،ده‌یان هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووی وه‌رگرت |
|
2011-11-23 01:03 |
KurdistanOnline-ئاژانسه‌کان:دوای نیل باری ئوسترالی که ،به تۆمه‌تی به قاچاخبردنی حه‌بی ئیکستاسی که بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌کاردێ،فایلی بۆ کرایه‌وه،که ده‌رچوو به‌هه‌ڵه تاوانبار کراوه ،سه‌د هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بووکرایه‌وه. باری له فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی شاری داروین ده‌ستگیر کرا،له کاتێکدا باری شامپۆی هه‌بوو ،گومانکرا ،که له ناو قتوی شامپۆکاندا ئه‌و حه‌به‌ی حه‌شاردابێ ،که بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ندێک حاڵه‌تی ده‌روونی به‌کاردێ و مامه‌ڵه‌پیکردنی قه‌ده‌غه‌یه، سێ رۆژ ده‌ستگیر کراو به‌له‌مێکی خۆیی و ماڵی دوو هاورێی پشکنرا و 17 مانگ خه‌ریکی شه‌ری یاسایی بوو،پاشان ده‌رچوو که پاکه و به هه‌ڵه تۆمه‌تبار کراوه وبه پێی پۆلیسی گومرگ له کاتی پشکنینی ماده‌کانیدا ،هه‌ڵه روویداوه ،دادگای وڵاته‌که بڕی 100 هه‌زار دۆلاری وه‌ک قه‌ره‌بوو بۆ بریه‌وه ،له ئه‌نجامی تۆمه‌تبارکردنی به هه‌ڵه و چه‌ندین جار بانگکردنی بۆ به‌رده‌م دادگا تا ئه‌ستۆپاکیی ساغ بووه‌وه.
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|