ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Thursday - 28 Aug 2014
Kurdistan Online
 

كچه‌ عه‌ره‌بێك له‌ سلێمانی‌: ملیۆنێك پیاو له‌گه‌ڵم خه‌وتوون

Share/Bookmark
2010-11-15 12:34


نسار شیخ محه‌مه‌د



له‌یلای ته‌مه‌ن 19ساڵ، به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، كاتێك دایك‌و باوكی به‌ هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه‌ له‌ یه‌ك جیابوونه‌وه‌، كه‌وته‌ داوای باندێكی له‌شفرۆشییه‌وه‌و له‌و كاته‌وه‌ له‌و كاره‌ گلاوه‌، به‌ڵام ئێستا بێلایه‌نه‌و حه‌ز به‌ مردنی‌ خۆی‌ ده‌كات.
ئه‌و كه‌ له‌دایكبووی شاری به‌غدایه‌و سێ خوشك‌و یه‌ك برای هه‌یه‌، ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ له‌ڕێگه‌ی ژنێكه‌وه‌ به‌ناوی ته‌باره‌ك، هاتووه‌ته‌ كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند باندێكی‌ له‌شفرۆشی كاریكردووه‌، ئێستا په‌نایه‌ك شك نابات تێیدا بمێنیـَته‌وه‌، به‌ڵام پاش ده‌ستگیركردنی‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، ئێستا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ لای‌ رێكخراوێكی ژیان به‌سه‌رده‌بات.
له‌یلا كه‌ ناوی‌ خوازراوی‌ ئه‌و كچه‌ عه‌ره‌به‌یه‌، له‌ سه‌ره‌تای هاتنی بۆ كوردستان، براوه‌ته‌ شاری دهۆك، ماوه‌ی دوومانگ زیاتر له‌ دهۆك له‌ هۆتێل ماوه‌ته‌وه‌و پاشان راسته‌وخۆ هێنراوه‌ته‌ سلێمانی‌و دراوه‌ته‌ ده‌ست باندێكی له‌شفرۆشی، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ پیاوێك بووه‌، به‌ڵام له‌وێشه‌وه‌ راده‌ستی‌ باندی تر كراوه‌، كه‌ سه‌رۆكه‌كانیان ئافره‌ت بوون.
له‌یلا وتی «ته‌باره‌ك پێیوتم ده‌چینه‌ سلێمانی‌و ده‌تناسێنم به‌ سه‌رۆك باندێكی له‌شفرۆشی... به‌ڵام نه‌مزانی ئیشه‌كه‌ چۆنه‌، هه‌وڵمدا كه‌ وازبێنم ‌و بڕۆم، به‌ڵام ئه‌وان وازیان لێنه‌هێنام«.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی چه‌ندین رێكخراوی ژنان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات تا ئێستا بانده‌ له‌شفرۆشییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن له‌ كاركردن‌و چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی‌ ئه‌م باندانه‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانی.
له‌یلا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و قوربانیانه‌، پاش هێنانی‌ بۆ سلێمانی‌، دواتر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوڕێكدا له‌ ماڵێكدا ده‌ستگیركراوه‌.
«له‌گه‌ڵ هاتنی پۆلیس من و كوڕێك له‌ژ‌وورێكدا بووین«. له‌یلا وتی «پۆلیس هاتنه‌ ژووره‌وه‌و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌دا بوو به‌شه‌ڕیان، كوڕه‌كه‌ ده‌نگی به‌رزكرده‌وه‌‌و پاشان بۆكسیان پێدا كێشا، به‌ منیان وت ئاوا به‌ڕ‌ووتی ناتبه‌ین خۆت بگۆڕه‌و به‌بێده‌نگ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌«.
رێبین محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ری‌ كه‌رتی پۆلیسی سه‌را، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد پاش ده‌ستگیركردنی‌ له‌ رۆژی (20/9/2010) له‌یلایان وه‌كو كه‌سێكی‌ بێجێگه‌و بێلانه‌ له‌ كه‌رته‌كه‌یان‌ راگرتووه‌، به‌ڵام دواتر ره‌وانه‌ی‌ سه‌نته‌رێكی‌ ژنان كراوه‌.
سه‌نته‌ره‌كانی‌ ژنان ئه‌و كه‌سانه‌ له‌خۆده‌گرن، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌یلا ده‌ڵێت ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ چونكه‌ ده‌كوژرێت، به‌ڵام رێبین محه‌مه‌د وتی‌ كه‌ له‌و كاته‌دا «هیچ سه‌نته‌رێك ئاماده‌ نه‌بوو وه‌ریبگرێت‌و داڵده‌ی بدات، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌رنه‌بوو«.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ به‌ پێی بڕیاری‌ دادوه‌ری ئێشكگر بڕیاردرا به‌ مانه‌وه‌ی‌ له‌ به‌شی گرتن‌و گواستنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ بمێنێته‌وه‌و نه‌چێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان«.
ئه‌ كاته‌ی‌ كه‌ هاوڵاتی‌ به‌دوای‌ كێشه‌كه‌ی‌ له‌یلادا ده‌ڕۆشت، له‌ پۆلیسی سه‌رابوو، به‌ڵام ئێستا له‌ سه‌نته‌ری ئاسووده‌ وه‌كو كه‌سێكی‌ بێلانه‌ جێگه‌ی‌ كراوه‌ته‌وه‌.
خانم ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاسو‌وده‌ وتی، كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس هیچ شوێنێكی حكومی شك نه‌بردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌یلا له‌خۆ بگرێت، ئه‌وان وه‌ریانگرتووه‌، «ئێمه‌ش له‌ رووه‌ ئینسانییه‌كه‌وه‌ پێمان گوناحبوو، ئه‌و كچه‌ هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌، تاكو له‌ناو سجندا بمێنێته‌وه‌، تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ به‌س شوێن نییه‌ تیایدا بژی، ئێمه‌ لایی خۆمان هێشتوومانه‌ته‌وه‌«.
موقه‌ده‌م سه‌ركه‌وت عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌ پارێزگای سلێمانی وتی «له‌ كاتی هاتنی هه‌ر كه‌سێك، كه‌ سكالا تۆمارده‌كات، ئێمه‌ به‌پێی حاڵه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین نزیكترین كه‌رتی پۆلیس له‌ شوێنی دانیشتنی خۆیه‌وه‌ داوای یاسایی بۆ تۆماربكه‌ین به‌گوێره‌ی سكاڵاكه‌ی‌«.
دوو ساڵ پێش ئێستا كه‌ له‌یلا كه‌وته‌ ده‌ستی‌ ته‌باره‌ك، به‌ وته‌ی‌ خۆی‌ هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌ی‌ نه‌ده‌كرد تووشی ئه‌و رووداوانه‌ بێت، «من له‌ ملیۆنێك زیاتر پیاو له‌گه‌ڵم خه‌وتوون. له‌ رۆژێكدا له‌گه‌ڵ دوو كوڕدا خه‌وتم به‌یه‌كجار سێكسیان له‌گه‌ڵدا ده‌كردم به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك«.
له‌یلا سه‌باره‌ت به‌ كاركردنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بانده‌ له‌شفرۆشییه‌كان باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ته‌باره‌ك ناساندویه‌تی به‌ سه‌رۆك باندێك و ئه‌و كه‌سه‌ش دوو به‌ دوو سه‌رۆك باندی تری ناساندووه‌ به‌ناوی كوێستان‌و بێخاڵ.
به‌ وته‌ی‌ له‌یلا، ئێستا كوێستان تووشی كێشه‌ بووه‌و ئه‌و ئیشانه‌ ناكات، وتی‌ «كه‌سێك كه‌ له‌لای كوێستان ئیشی له‌شفرۆشی كردووه‌ گیراوه‌، دانی ناوه‌ به‌ هه‌مووكاره‌كانی كوێستاندا«.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و توندوتیژیانه‌ی به‌رانبه‌ر له‌یلا كراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژبه‌ ژنان، وتی «مه‌سه‌له‌كه‌ی كه‌یسی بێلانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، هه‌رحاڵه‌تێكی توندو‌تیژی سێكسی یان هه‌رجۆره‌ توندوتیژه‌یه‌ك بێت، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات‌و په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ هه‌بێت یارمه‌تی ده‌ده‌ین«.
له‌یلا ئێستا په‌شیمانی له‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌رده‌بڕێت، كاتێك به‌ حه‌سره‌ته‌وه‌ په‌شیمانی له‌ كاره‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت. روونیكرده‌وه‌ كه‌ جارێك كوڕێكی له‌گه‌ڵدا بووه‌، داوای سێكسی بێسنووری لێكردو‌وه‌و پێیوتووه‌ كه‌ هه‌رشتێكی‌ بو‌وێت، ده‌بێت بۆی جێبه‌جێبكات.
له‌یلا ده‌ڵێت كه‌ سه‌ره‌تا رازی نه‌بووه‌ به‌داواكه‌ی‌، به‌ڵام كوڕه‌كه‌  په‌یوندیی به‌ سه‌رۆكی بانده‌كه‌وه‌ كردووه‌و ناچاریی كرد‌ووه‌ كه‌ رازیی بێت، «سه‌رۆك بانده‌كه‌، وتی‌ هه‌رچۆنێك بێت ده‌بێت موشته‌ریی رازی بكه‌یت و داواكانی جێبه‌جی بكه‌یت«.
به‌پێی وته‌كانی‌ له‌یلا، سه‌رۆكی‌ بانده‌كه‌ به‌ كوڕه‌كه‌ی‌ وتوووه‌ «تۆ سه‌رخۆشیت گوێی مه‌ده‌رێ، خۆت ئازادیت چی ده‌كه‌یت بیكه‌، هه‌تا ئه‌گه‌ر پێشت خۆشه‌ بیكوژیت، بیكوژه‌«.
له‌یلا كه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی‌ شوێنی ئازاردان‌و لێدانی پێوه‌دیاربوو باسی له‌وه‌كرد كه‌ له‌ دوای ئه‌و شه‌وه‌ سه‌رۆكی بانده‌كه‌ زۆر ئازاری داوه‌، «به‌سۆنده‌و به‌ قایش لێیدام، وام لێهاتو‌وه‌ ئێستا هه‌ست به‌ هیچ ناكه‌م، ئه‌گه‌ر بكێشن به‌ ئێسقانه‌كانیشما هه‌ست به‌ هیچ ناكه‌م، من له‌شم مردووه‌«.
ئه‌و كچه‌ عه‌ره‌به‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاری له‌شفرۆشی كردووه‌ بۆ بانده‌كه‌، به‌ڵام سه‌رۆكی بانده‌كه‌ «فێڵی«ی لێكردووه‌‌و سه‌ره‌ڕای ئازاردانیشی هیچ پاره‌یه‌كی نه‌داوه‌تێ، «ئه‌وكاره‌ هیچ سودی مادی تیدا نییه‌ بۆ كه‌سی له‌شفرۆش، هه‌مووی بۆ سه‌رۆك بانده‌كه‌یه‌، به‌س خواردن‌و جل نه‌بێت، ئه‌ویش به‌ باشی نا«.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاسو‌وده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و كچه‌ ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌ له‌ رووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ تێكشاكاوه‌و  ئێستادا له‌ رووی ده‌روونییه‌وه‌ كار له‌ سه‌ر كێشه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، خانم ره‌حیم وتی «له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌یلا كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست چه‌ند باندێكی له‌شفرۆشیی، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕووی ده‌ر‌وونییه‌وه‌ ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌«.
وتیشی «ئێستا له‌گه‌ڵ رێكخراوێك خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی له‌یلاین بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانین، ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ كه‌ داویه‌تی راستن یان نا، ئه‌گه‌ر وه‌ریبگرنه‌وه‌ به‌و مه‌رجانی كه‌ له‌یلا ده‌یه‌وێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین بكه‌وینه‌ به‌ینی ئه‌و ‌و خێزانه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌باشی نازانین چۆن بچێته‌وه‌ لای خێزانه‌كه‌ی«.
خانم ره‌حیم روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌نه‌ ده‌رئه‌نجامی ته‌واوه‌تی، له‌یلا له‌لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه‌، «چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ لێكراو نییه‌و بێشوێن‌و بێلانه‌یه‌«.
له‌یلا كه‌ پاش ماندووبوون‌و ده‌ستاوده‌ستكردنێكی‌ زۆر له‌لایه‌ن ئه‌و باندانه‌وه‌، ئێستا رۆژانه‌ ژیانێكی‌ دوور له‌ كه‌سوكاری به‌سه‌رده‌بات، هه‌رچه‌نده‌ له‌ رێكخراوه‌كه‌ شوێنێكی‌ ئارامی بۆ دابینكراوه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی‌ خۆی‌ هه‌ست به‌ بوونی‌ خۆی‌ ناكات.
له‌یلا ده‌ڵێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئازادیشی بكه‌ن، جارێكی‌ تر نایه‌وێت بچێته‌وه‌ لای سه‌رۆك بانده‌كه‌و ئه‌و كاره‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌.
وتیشی «ناتوانم بچمه‌وه‌ ماڵ‌و ناو خێزانه‌كه‌م، چونكه‌ به‌بێ هیچ قسه‌یه‌ك ده‌مكوژن، ئه‌گه‌ر بشكوژرێم رازیم لێره‌ بمكوژن له‌سه‌ر قسه‌ی قورئان، هیچ شتێكم ناوێت، چونكه‌ من مردووم:

hawlati

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
احمد حلاق
به راستى زور ناخوشه
سيامند
به رستي وه زعي خرابي به سه رهاتوه من وكوخوم ئه كه رئافرتي له جوره بيته لام توشي غه له ت نه هاتوبيت ريكاي بيه ده كرم نايه لم توشي بيت ئه كه رله برخوداخواستومه ئه ي خوازم
taqana
taman aydrezhbexzmate milaty kurd bkat
فرهاد
بةراستى نازانم جى بنوسم سةرم ئاوساوة
emad
خوا ئةم جؤرة كةسانة بخاتة سةر ريگاي راست
sardar zera;

بةلاتةوة سةيرنةبيت سةدان جورة لةو بةستةزمانانة هةية لةكوردستانداو لةلان دةلالةكانةوة بازركانيان بى دةكريت موشتةريةكانيشان يان مةسئولةكانن ين كورة مةسئولةكانن ئةكينا كورى فةقير لةكوى بو دووسةد دولار بدات بو يةك شةو لةئيستادا لةم كوردستانةى خوماندا سةرةوك عةشيرةتيك بةقةد دةلاليك قسةى ناروات
به فرین
به رای من ته نیا شتیک که وا له کچیک ده کا که بروا له شی خوی بفروشی بی پاره ایه.جگه له ایسلامو گوناحی هیچ کاتیک کچیک حازر نیه بی خوشه ویستی له گه ل کوریک بخه وی مه گه ر اوه ی اونده بی پاره ایی فشاری بو بینی.هیوادارم هیچ که س اونده بی که س نه بی که بو به ریوه بردنی ژیانی خوی له شی بفروشیت...
sakar
xwa hedayatt bat kchaka zor 7aif ka handek shweni am kurdstana bo ta jegai am banda lashfroshana hewadarm bnbr bkret chonka ema wlaTeki musulmanin xawani axlaqu sharafe xomanin hewadarm namenet am dyarda
ASIM
خوا هيدايه تي با
ismail
هيوادارم توبة يةكى دروستى بكة يت .بو ئة وةى خودا دا واكانت قة بول بكات.
محمد
باسلام واقعا از ته دل برای لیلا نگران شدم.
اما به راستی فکرمیکنید فقط لیلا در دام این باند مخوف گرفتار بوده ایا پلیس نمیتونه دنبال سرکرده باند بگردد
وتمامی کسانی که درین راستا مقصرند تحویل قانون داده شود باسپاس. کوردیکی سقزی
saman
هوكاره بو بلاو بونه وه ى نه خوشى ئايدز
shahoali
baraste lam jora keshana yakjar zorn balam dabe hokare sarake am keshana charasar bkret ranga awanesh baraste e3traf nakan
هاوكارمحمد
بيويستةدةولةت لةشفرؤشى نةهيَلَيَت لةولاَتداجونكةدةبيَتةهؤى
تيكجونى ولاَت
jehadbrhan
داواي ليخؤ شبونبكه
ZANA
راستةكاريكى هةلةت ئةنجام داوة بةلام بكةريوة بؤلاى خوداو تةوبةبكة وة تةنيا بشت بةخواببةستة دلنيابة خواى كةورة ريكة جارةيةكت بؤ دةدؤزيتةوة
محمد هه وليرى
به شيمان به وه له يلا
افشار
من له ایرانم براستی ازادی نگونجاو نتیجی امیه زور چتی کی ناخوشه له ازادیکتان زور تر بیر بکنه وه
جالاك
هيوادارم وازلةوكارةبهينن
داوود&Davood
براستی شته کی زور ناخوش بوئوشتم بیست ،من خلکی کوردستانی ئه رانم له روه هتا کوردستانی عراق بوی دپاره موه که خوداله ی خوش به ت وهروها رگای راستی په نیشان بدات
awen
به راستى ئه وه شتيكى نا خوشه به لام به يوه ندى به له يلا شه وه هه يه ئه ى توا نى بكشيته وه
ياسين سوراوى
ئه كه ر راست ده كات يه كه م جار رازى نه ده بو
ali
هيوادارم واز لةوكارة بينى
نه به ز
خوداى كه وره له هه موتاواني خوش ده بيت بيويسته ئه وكجه داواى ليخوشبون له خوداى كه وره بكات-خواى كه وره ده فه رميت نزيك زينامه كه ون جونكه تاوانيكى زوركه وره يه
شةمال
زؤر بةبةرؤشم بؤ لةيلاخان تكاية زياتر يارمةتى بدةن تابتوانيت جاريكى تر هةست بةبوونى خؤى بكات ،روورةشى ولةناوجوون بؤ باندة سيكسيةكان هيوادارم حكومةت سزاى تونديان بدات ......
hndren.duoke
به راستي ناخوشه
دلان
نابئ
mihran
به راستي شتيكه تا بلي نا خؤشه به راي من كيشه ي ماديش كاريكي ئه ريني هه يه له سه ر ئه م بابه ته
هەڵوێست مەسعود
ئەمە هەمووی لە ئاکامی دورکەوتنەوەی خەڵکە لە ئاینی ئسلام،بۆیە ناتوانرێ کەسێکی باش پێش کەش بەکۆمەڵگابکرێت.
سوران
دوالةحكومةتى هةريَم دةكةم جارةسةريك بوئةم حالةتة قيزةونة كاريكى كونجاو بو ئةم كةسانةى كةبةو شيوةية لييان دةقةوميت و دةست كير كردنى ئةو باندة لةش فروشانةش و سزادانى سةروك باندةكان
basel
hewadar jareketr dwbaraynakatawa bash agarast dakat 1melyuon gani dawa chon mawa
hemn
كاريكى زؤرقيزه ونه به راستى ديار ده يه كى ناشيرنه له ناو كؤ مه لكا بلاوبؤ ته وه هيوا دارم لايه نى به ربرس ئه م شته بن بر بكه ن
لاسبلاءيبلا
هيوادارم هةربةردةوام بيت
ئازاد
هيوادارم به شه رعى ئيسلام ما مه له ى له كه ل بكريت
kawan
به را ستي كاريكي خرابه
harde shexany
بةراستى كاريكى نشرينة
saman
راستة سةرةتا هةلةى خوى بووة بةلام ئةوانةش كةئةو تجارةتةيان بيوة كردووة و ئةوانةشى تاوانةكةيان لةكةل ئةنجام داوة زور بيوزدان و تاوانبارن خوزكة بكراية ئةوانةش دةستكير كرانايةو تحقيقيان لةكةل بكراية لةلايةن بوليسةوة بوئةوةى ئةكةر بنبريش نةكريت كةم بيتةوة .
amanj
باره وانى به غدادى كه نه وه كه سيك فيرى ئه وكاره بو وا زهينانى مه حا له
KARWAN
بةراستى شتكى ناخوشة
bawane mamosta tergir

rasti em kare zor heleye chonki le laien leilla xanm keseki be gunahe lem bburn bu em qsane chonki hich shtek ledestiam na yetn!!!!!!!!!!!!
helo
ئيمه ى كوردهه ركيزله وكارانه تيوه نه ه كلاوين به لام حيف بوئيمه ى كوردله جواى ئازارى1991كوردكوته ناوكيزاوى فسادى اخلاقى له جاتى هه ول دان بوبه ده ولت بونى كور بربرسه كان كه ه وتنه دواى هه واوئارزوى خويان بؤبه نديك هه يه ئه لى[كه وره ئاوئه رشينى بجوك باى تيا ئخشينى]
هاورئ
زياترهؤكاري شه ره له عيراقدا كارى له ش فرؤشي زؤرده بئ
kardo
barai me 7aqa har 3arabe yata harem lasari bdre chwnka tanha shti xrap la naw komalgay kurdia blaw akanawa
\
hiwa
سلاو ده ستخؤشيم بوم سايته و بوريخراوى زنان به كشتى @له كه ل ريزمبوهه نديك كه سه ره نجيان مو سيوهبه لام ئه ئافره ته مندل بوه كه ده ست ئه وبانده كه وتوه ئه قليشى كامل نه بوه@كرنك ئه وه يه بزانين جرن قسه ده كه ين@هيوادارم له يلا جاريكى تر توشى هيج هه له يه نه بيت جونكم هه له يه كى كرد به لام له بيلانيدا@هيوادارم كه س هه له ى به رام به ر نه كات@@@@@له كه ل ريزم بوهه موولايه
سوبجى
خواىمه زن هيدايه تى هه موو لايةك بدات
sarkar
كةسى فاشيل وايه ئةكةر روزكاريشت ناخؤش بيت نابى بةلايةنى كارى سيكسى دابجى...
ئةكةر مليؤنيك بياو لةكةلى خةوتوون جؤن تا ئيستا ماوه؟
karwananwar
badaxawa
aram roniaz
هةرجةندة دةتوانم بليم كوناهة بةلام ئةمة هةلساوة بةتاوانيكي زؤر كةورة كةوا خةلكي تريشي بردوة بةرةو ئةنجامداني كوناهيكي زؤر كةورة كةوا زيناية رةنكة خةلكانيك بلين ناجار كراوة بةلام ئةو دةليت كةر بكةريمةوة دةمكوزن كةواتة لةمالةوة زؤري لينةكراوة ئةم كارة بكات بؤية خؤي دةيتواني ئةم كارة نةكات هةربؤية خؤي تاوانباري سةرةكية بةلام دةرةنجامي هةر تاوانيك بةشيمانية هيوادارم تؤبةيةك بكات خؤي لةتاوان باك بكاتةوة بةلكو خواي كةورة ليي خؤش بيت جونكة خواي كةورة بةندةكاني لةرةحمي خؤي بيبةش ناكات لةياديشمان نجيت يةكيك لة 99 ناوةكةيدا الرحمن و الرحيم هةية
salh
من تةنها ئةوة دةليم كة خودا بمان باريزى \ بوئةوقسانة ى ئةم كجةش خودا ليخوشبى
kosrat
xhadra kchan waian ly bet
iebriahem
به خوا شتي كي نا خؤشه ياره بي هيج كجيك واي به سه ر ني انشالله
محسن زرارى
[ سلاو لة هةموو كجيكى جوان بة تايبةتى قوتابيةكتن زيرةك زرارى
ئارش ئارام
begarenawa bo lay kasw kary
جمال
خوا له ناويان به رئت ئه وانه ى ئه م كاره ناشرينه ئه نجام ده ده ن
FWAD
به راستىجيكاى داخه كه ولاته كهمان ئه م جؤره كارانه ى تيدا بلاوكراوه ته هيوادارم ئه م باندانه له ناو بجن
skalla tarq
سلاو
بةراستي خةميكي قورسه بة راي من فيلمي سيكسي بازركاني كاريكةري زوري هةية بيوستة مروف خوي لي بة دوور بكري و لةشفروش و لةشكر هةردوك تاوان بارن
سةنتةرى مرؤف
دوای ده‌ست خۆشی له‌م سه‌نته‌رو هیَزانه‌ كه‌م بۆ نه‌هێشتنی له‌ش فرۆشی داواكرم به‌دواداچون بۆ ئه‌وانی تریش بكه‌ن له‌كوردستان هیوادرم سه‌نته‌ره‌كانی ژتان بانكی كه‌سو كاریی بكات و باس بكریت به‌وردی دوای به‌دواداچو بدریته‌ خاوه‌نی به‌ لام به‌ڵگه‌ی یاسایان بی بربكاته‌وه‌ دوبرا ئه‌م كاره‌نه‌كاته‌وه‌ بۆ نه‌ كوشتنه‌ ئه‌م كچه‌ كه‌سو كاری ته‌عاود بربكه‌نه‌وه‌ هیوادارم كچه‌كه‌ هیمن بیت له‌كه‌ل ریزدا...
hama
دوای ده‌ست خۆشی له‌م سه‌نته‌رو هیَزانه‌ كه‌م بۆ نه‌هێشتنی له‌ش فرۆشی داواكرم به‌دواداچون بۆ ئه‌وانی تریش بكه‌ن له‌كوردستان هیوادرم سه‌نته‌ره‌كانی ژتان بانكی كه‌سو كاریی بكات و باس بكریت به‌وردی دوای به‌دواداچو بدریته‌ خاوه‌نی به‌ لام به‌ڵگه‌ی یاسایان بی بربكاته‌وه‌ دوبرا ئه‌م كاره‌نه‌كاته‌وه‌ بۆ نه‌ كوشتنه‌ ئه‌م كچه‌ كه‌سو كاری ته‌عاود بربكه‌نه‌وه‌ هیوادارم كچه‌كه‌ هیمن بیت له‌كه‌ل ریزدا...
are
به راى من بيويسته هه ولَى جدى بؤبدريَت بؤ كة رانه وه ى بؤ سه ر رِيَكاى راست

اينشا لله خوا هيدايه تى ده دا ت
جمال83
خواى كوره خراوترنه اد
nanas
ئةوكجة خؤى حةزى لةرادةبةدةرى مومارةسةى سيكسى هةية!وة هةركيز لةسيكس تيرنابيت ووازى بيَليناهينريت جيَزى جياوازى زؤر وةركرتوة لةكةسانى جياجيا!وةهةركةسةو شيَوة رابواردنيَكى جياوازى هةية!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! وة ئافرةت خؤى حةز لةمومارةسةى جنسى نةكات دلنيابن هيج كةس ناتوانيت سةيرى بكات!!!دةرخستنى جةستةو لةبةركردنى جلى تةسك وسةرنج راكيش يا خؤرووتكردنةوةى ئافرةت ئةوة خؤى %100 دواوكردنى مومارةسةى جنسية لةكةسي بةارمبةر لةبةر ئةوة ئافرةت بةتةنياخؤي تاوان بارة!!!!!!!!!!!
باوكي ئارام
ئو كجة راست ناكات جؤن بى ئةوةى هيجى دةست بكةويت ئو ئيشة دةكات ئيستا بةكةلك نةماوة وا دةلى ئةوة كاروبيشةيةتي. هةروةها خؤ ئةو ئافرةتة نهات بةزور بيبات بؤ ئةو ئيشة ئةو ئامانجى ئةوة بوة كةيف وبارةيش بيكةوة. ئةى دةنكوباسى خوشكانى ترى نةمانزانى ئةوان جى دةكةن؟ ئةى خزموكةسوكارى دايكى يان بابى لةكوى بون؟ ئةم قسانة دائما هين شكست خواردوان. ئايا ئةو زنة شايستةى ئةوةية ريكخراويك بركري لي بكات؟ ئايا ئةوة توندو تيزي لة كةل كراوة؟ لةهمو جهاندا شتيك بة ئارةزوى خوت بوى برويت بؤت نية سكالا بكيت بلام لاي نيمة لة خوماني تيكدةدين دةلين باريزكارى لةوكةسانة بيويستة زور بداخةوة. بيويستة ريكخراوى ئاوها ريكة بى ندريت بةركرى لة كسانى ئاوها بكات.
kuku
زۆر به‌ داخه‌وه‌بۆ له‌یلا و كه‌سانی وه‌كو له‌یلا
محمد
بةراستى همووى ئةوكارانة خةتاى داك و باوكة كانة
ئامانج
جيكاى داخه
dana
ئةوكجةبىكوناهة بياوةكوردةكان بةدةرةجةيةك تاوانبارى سةرةكين داواكارين لةلايةنة بةيوةندى دارةكن ئةم جورة كارانة لةكوردستان بن بربكات
سعيد
هه رجه ندة ئه وكجه كاريكى بةدرةوشتى دوور له ئايينى بيروزى ئيسلام كردووه بةلام كاتيك زيانةكةى دةخوينيةوة دةبى هةستيكى مروفاييةتيت هةبى .دةربةدةرى والةمروف دةكات هةرجييةكى بيت بيكات .بويةدةبينين ئةم كجه زوور بةشيمانة بةلام هيجى لةدةست نايةت.نيكةرانة بةوةى كةكردووة.انشاءاللة خوا ئةوبانده لةشفروشانة لةناودةبات.سوباس
سمير عبدلله على
به راستى هه هه لير ئستا بش بوه هى وادارم باشتر بى وه كو جاران نمايه هي وادارم هه مو شوئنئك باشبى
ahmad
zor zor dl tangm bo am karasata
saya
هةبونى ئةوكيشانة:
1.حكومةت بةربرسةوناتوانيت ئةوحالةتانةبنبربكات بويةدوورنى يةزياتربيت لةداهاتويةكى نزيكدا.
2.خيزان هوكارةبودروست بونيان بةهوى بةئاكانةبونى مندالةكانيان وئيهمال كردن وبةروةردةيةك كةبةوريكةيان ئةبات.
3.خودى كةسةكان خويان هوكارى سةرةكين وناتوانن خويان بباريزن وبابةندى ئةودينة بيروزةبن!
muhammed
هيوادارم حكومةت كاريك بكات بؤ نةهيشتنى باندةكانى لةشفرؤشى................
س_ع
لةكةل ريزم بؤهةموتان_بةلام بةراي من هةبونى ئةم كارانةدةكةريته وةسةربةروةردةكردنى دايك وباوك باشان لادان لةريكةى ئاينى بيروزى ئيسلام كةمافى هةموكةسيك وبونةوةريكى تيداباريزراوة مافى ئافرةتيش ليرة دروية ج جونكةروزانةجةندين ئافرةت خويان دةسوتينن يان خويان دةكوزن يانيش وةك لةيلاي تةمةن 19سال دةبنةقوربانى بةروةردةى ساقيت _هيوادارم هةموئافرةتيك خؤى ودامانةكةى بباريزيت لةحرام_‏
بى به ش كه لالى
باشة ريك خراوى مافى ئافرة تان ئشى جية؟ هة رقسة كردن بيت ئةزيزابروابكة هيجيابي ناكريت ؟بة س فشة فشة \مافى ئافره ت مافه كه ى وه ركر ن ئه كر راست ده كه ن
sandra
انشاالله دخ كه ريته وه بولاي ماله وه يان
ئاشتى شةهباز
بةشةرمةزارييةكى زؤرةوة دةست دةبزويَنمو ئةم ضةند ديَرة دةنووسم ضونكة منيكى ذن لَةو كؤمةلَطايةدادةذيمو لةذيرئةم ياساوريَسايانةى كة كؤمةلَطةىكوردى بةشانازييةوة ليَى دةرِوانيَت و ثيرؤزى كردووة؛باوكى من كة ثياويَكى هةذارو بىَ دةسةلاَت بوو بةرامبةر بة حكومةتى بةعسى درِِندةوبةبىَ ويذدانانة20 سالَ ثيَش ئيَستاكوذراوةوئيَمةيانبيَكةسو هةتوكرد؛بةلاَم ئةم رووداوةوسةدان رووداوى ئاوا روييداوة و رِاستة؛كؤمةلَطةى ئيَمة ذةندبيَويذدانة هيَندةش بىَ عييززةت نةفسة لة بةرامبةر ذن و بىَ كةس و بىَ دةرةتانةكان؛كة نة ئايين نة ياسا توانييويةتى مرؤظى راستة قينة دروست بكات؛نةمانى ويذدان واتا نةمانى خوداو نةمانى هةستى مرؤظايةتي؛ئةم نابةرابةريةو نائينسانيانةى كة بةرامبةر مرؤظى بىَ دةسةلاَت دةكرىَواتا بىَ حوكومةتى وبىَ ياسايي ئةم ولاَتة دةطةيَينىَ؛سلاو لة روحى ثاكتان قوربانيانى عةقلة نةزؤكةكان.
بيزار
بى ئاكايةك باسى كوران و كردةكة دةكات بةلام مةسةلةيةك هةية دةلى كةر لة كوى كةوتوة و كوندة لة كوى دراوة!!!
برايان هةرجى بةرةللايى و بى نامووسى بلاو دةبيتةوة ليبرسراوة نامسؤولة كان و دةسةلاتة كةندةلةكةى كورد رولى سةرةكيان هةية تيايدا . بوجى مسؤولةكان و كورةكانيان لة بارو ملها و قومارخانةكانى جيهاندا دةفتةردولار شاباش بكةن ئاسايى بيت و رةوا بيت !!!بوجى لة لوبنان و اماراتةوة كاوليان بو بينن ئاسايى بيت؟؟ ئةى ئيتر جون كجيكى 19 سال كة ئارةزووى سيكسى جوولا يان بةهوى بارودوخيكى تايبةتةوة لةشفروشى بكات نائاسايى بيت !!! كةورة ئاو دةريزيت و بجووكيش بىى تى دةخا!!!
راويز
ئةبيت بزانين جولةكة زؤرلة ملةتي كورد ئةترسيت جونكة ئيمة نةوةي صلاحدينين بؤيةبةهةرجؤيك بيت ئةيةويت فسادوبةربةرةلاي بلابكاتةوة دةسةلاتش لةبةر بةرزةوةني خؤي ملى بانة مامؤستابةريزةكانش لةوتارة كنيابةس باسي قةع قةع دةكةن بيوستة وتارةكان بكؤرن بؤسياسي ئايني كؤمةلايةتي كوردايةتي هوجوم كردنةسةردةسةلات
hemn
mn amadam yarmaty bdam bawkeyky perm haya agar khzmaty bkat ba hata hataya lay ema byt wako kchy khoman bakhywe akayn ba sharty hamo aw yadgareya nakhoshanay ber barynawa la andamyky khezanakam jeyay nakaynawa
مةنسور
لةم مةملةكةته نةك تةنيا ئةم هةواله بةلكو دةيان و سةدان و هةزارانى وةكو ئةمةش كار لةم بةربسه بئ شةرمانه ناكات لةكةل ريزم بةلام بةداخةوه دةبيت بليم لةجياتى ناوى كوردستان ناوى نيشتمانى ,,,,بازان لةم مةملةكته بنيين!!!!!!!!!!!
yad
BAWRM HAEA BA AM HAWALA ZORES
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService