کوردستان ئۆنلاین :لاوێکی کوردی رۆژهەڵات توانی ببێتە بەرپرسی گشتیی ماڵپەڕی بە ناوبانگی "Youtube" و لە ریزی سەرکەوتووانی جیهان ناوی تۆمار بکرێت. بە پێی راگەیەندراوی ماڵپەڕە هەواڵنێرییە بەناوبانگەکانی جیهانی، پاش کڕینی ماڵپەڕی Youtube لە لایەن کۆمپانیا و ماڵپەڕی گوگڵەوە بە نرخی یەک ملیارد و شەست و پێنج میلیۆن دۆلار لە ساڵی 2006، "چاد هاڕڵی" لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەرپرسی گشتیی ماڵپەڕی Youtube بوو، ماوەیەک لەمەوبەر جێی خۆی دایە " سالار کەمانگەر" کە لاوێکی کوردی کوردستانی ئێرانە و دانیشتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە. سالار کەمانگەر تاوەکوو چەند رۆژ پێشتر جێگری بەرپرسی بەشی بەرهەمه تایبەتییەکانی گووگڵ بوو و لەم رۆژانەدا بەرپرسایەتی گشتیی Youtubeی پێسپێردراوه، ئەو پێشتر بەرپرسایەتی چەندین بەشی تری گووگڵی له ئەستۆ بووه. چاد هارلی له وتەیەکدا که لەسەر ماڵپەڕی youtube یش دانراوه دەڵێت: له دوو ساڵی رابردوودا من زۆرتر وەکوو راوێژکارێک لەم بەشەدا ئیشم کردووه و بەرهەم و چالاکییەکانی ئەم ماڵپەڕه رۆژ لەدوای رۆژ له لایەن سالار کەمانگەرەوه بەرهەم هاتووه و من وەکوو راوێژکارێک ئیشی خۆم درێژه پێدەدەم و هیوادارم قۆناغێکی نوێ له ژیان و چالاکی ئەم ماڵپەڕه بێته دی. شایانی باسە سالار کەمانگەر لە ساڵی 1977ی زایینی له رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و دەرچووی بەشی بایۆلۆژی زانکۆی ئیستەنفۆردی ئامریکایە و لە تەمەنی 22ساڵیەوە هاوکاری گووگڵە و پاش حەوت ساڵ کاری بەردەوام لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە، توانی ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین و ناسراوترین بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایه. کەمانگەر هەروەها به 33 ساڵ تەمەن گەنجترین بەرپرسی گووگڵە و 13ەهەمین کەسێکه که له لایەن ئەو کۆمپانیاوه دامەزراوه.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
serbest ismael muhammed
له لاى خؤى هيج باسى نه كردووه كه سه ر به ج نه ته وه يه كه ! ته نها ئه وه دووبات ده كاته وه كه له شارى تاران له دايك بووه و هيج ئامازه يه كى به كورد بوونى خؤى نه كردووه . به هه ر حالَ هيواى سه ركه وتنى بؤ ده خوازين
mn
em hewale rast nye. em kese le taran - eran le dayk bua u hich peywendyaky be kurd yan kurdistan nye, bo zanyari zyatr temashay wikipedia bfermun
shad
هيواى سةركةوتنى بؤ دةخوازم جيكاى شانازيمانة
هاوار
هیوادارم نمونه ی وه کوو ئومید کوردستانی و کاک سالارمان زور بیت.ل هه ر گوشه یه کی ئه م دونیایه و به تایبه تی کوردستان داوای سه ر که وتنیانم بویان هه یه.نمونه تان زور بیت به خزمه ت به ئینسان به گشتی و گهلی کورد به تایبه تی
alx
zoor pexosh7al boom kurdik bowa maseule yuotube.shaRT AWA YA XAZMATE ANSANE KAW WA KURDISH BE JE WAZE