ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Thursday - 17 May 2012
Kurdistan Online
 

دیناسور .. مێژوو... وێنە

Share/Bookmark
2010-02-03 12:01
نامۆ : پێشەکی دیناسور لەخشۆکەکۆنە بەردینەکان دادەنرێن کە خۆی لە 1000 جۆر دەبینێتەوەکە جیوازیان هەیە لە قەبارەو شێوەدا.... كامباتوسورس مێژوی ديناسورەکان دەرکەوتنی ئەم بونەوەرە لەسەرزەوی .. دەگەڕێتەوە بۆ 230 ملیۆن ساڵ ... لەگەڵ دۆزینەوەی ستوريكوزور کە کۆنترین جۆرییەتی کە قەبارە بچوک بوە کە لە 2 مەتر زیاتر نەبوەوکە جۆرێکی چالاک و خێرابوە لە چاوقەبارەیا کەگۆشت خۆر وگیا خۆری تیابوە .. هەڵبەت زوربەی زۆری ئەم جۆرە بە فەنا چوون و ڕێخۆش کەربوون بۆ جۆرەکانی تر کە تیایاندا هەبووە زۆر بچوک بون کە هەندێکیان تەنها 60 سم تادەگاتەگیاخۆری جۆری (ئەلاباتوزور) کە درێژی گەشتۆتە (27) مەتر.. و (5) بۆ (10) مەتری تیابوە وەک شاخدار (تريسيراتوريس ) هەر وەها نابێ جۆرە هێرش بەرەگۆشت خۆرەکانیشمان بیرنەچێ وەک ( تيرانوزور) و (ئەلاليوزور) کە درێژی یەکەی دەگاتە (12) مەتر . زاووزێکردنیان هەڵبەت دیناسور هێلکەکەرە وەک زووربەی خشۆکەکان وباڵندەکان لەم ڕۆماندا دەناسرێن.. وەدەرکەوتوە کەهێلانەکانیان وەک خشۆکەکانی ئەم سەردمە بنیاد دەناو لە مان شوێن هێلکەی داهاتوی دا دەنا واتە بەدەگمەن شوێنی دەگۆڕی . فەنا چوونی دیناسۆر دەگەڕێتەوە بۆ (65)ملیۆن ساڵ پێش ئێستە کە لەهەمان سەردەمدا 100/75 بوونەوەرەکان و ڕووەکەکانی سەرزەوی بە فەنا چوون .. هەڵبەت تا ئێستە (80/100) لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان هەیە دەربارەی هۆی فەنا چوون !! بەڵام لەدوای دۆزینەوەی شوێنەواری نێزەکێک لە (مەکسیک ) کیشوەری ئەمەریکا .. ئەو لێکۆڵنەوەیە پشت ڕاست دەکات کە هۆکەی بۆ ئەو پیا کێشانە دەگەڕێنێتەوە کە تا ئێستە ئاسەواری ماوە کەگەورەی ئەو چاڵە لە نێوان (10 بۆ 20 کیلۆمەترە) کە لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتوە کە بەهۆی ئەو پیاکێشانەدا تەقینەوەیەکی گەورە دروست بوە کە خۆڵ و تەپووتۆزی ئەو پیا کێشانا ساڵانێکی زۆر ڕێگر بوە لە گەشتنی تیشکی خۆر بۆ زەوی و دواتر تێک چونی کەش و هەواو کە بەلای ساردی دا دەڕۆشت و نەهێشتنی ئەو ڕووەکانەی کە زووربەی زۆری دیناسوورە کان لەسەری دەژیان .. هەرچەندە دەرگای لێکۆڵینەوە جارێ دانەخراوە بۆ ئاشکرا کردنی هۆی سەرەکی ئەم فەناچوونە! هەندێ جۆری دیناسور 1- ACANTHOPHOLIS ( ئەكانثو فوليس ) ئەلاكانثوفوليس واتە ترازوی ئاڵۆز کە لە جۆرە سەرەتای یەکانی دیناسۆر دادەنرێ کە لە سەردەمی (دەباشیری واتە پێش 91-115 ملێون ساڵ ) . لە جۆری چوار قاچ بووە و جەستەی پارێزراوو بوە ... گیا خۆر بوە ، چەند پارێزەرێکی بزماری هەبوە کە لە ملییەوە و بەدرێژای سووقانی سەرەکی پشت، درێژی 10 پێ بوە واتە 4 مەتر و کێشی 380 کیلۆ بوە ناودانانی لە لایەن زانای جیهانی ئەحیا (تۆماس ئەتش ) کە بەریتانی بوو لە ساڵی 1865 چونکە پاشماوە بەبەردینەکانی لە بەریتانیا دۆزرایەوە ڕیزبەند کردنی زانستسی ئەلاكانثوفوليس بەم شێوەیەیە Kingdom Animalia Phylum Chordata Class Archosauria Order Ornithischia Suborder Thyreophora Family Nodosauridae Genus Acanthopholis Acrocanthosaurus -2 ( ئەكروكانثو سوروس ) ئەلاكروكانثو سوروس لە جۆرە دڕەندەکان دادەنرێ و درێژی لە نێوان 30 بۆ 40 پێیە کە دەکاتە 9 بۆ 12 مەتر و کێشی 5000 پاوەندە واتە 2300 کیلۆغرام ، وە 68 دانی زۆر تیژی هەیە ،وە دوو دەستی هەیە کە هەر یەکەیان پەنجەی پێوەیە کە نینۆکێکی نیمچە خوارەوە بوی تیژی پێوەی ، دەرکەوتنی ئەلاكروكانثوسوروس پێش 105-115 ملیۆن ساڵ واتە لە سەردەمی دەباشی دا بووە لە گۆشت خۆرەکانە و وەک باسمان کرد زۆر دڕندەو هێرش بەرێکی ترسناک بوە وە لەسەر دوو قاچ ڕۆشتوە و خاوەنی ماسولکەیەکی بەهێز بوە پاش ماوەی ئەلاكروكانثوسوروس لە ئۆكلاهوما ، تكساس ، و يوتای نەتەوەیەک گرتووەکانی ئەمەریکا، ناونانی لە لایەن هەردوو زانای لێکۆڵینەوە کۆنەکان ( ستوفال و لانجستون) ساڵی 1950 م Albertosaurus -3 (( ئەلبيرتوسوروس )) ئەلبيرتوسوروس لە کۆتایی سەردەمی دەباشیری ژیاوە واتە نزیکەی 74-76 ملێون ساڵ درێژی 30 پێ بوە کە یەکسانە بە 9 مەتر و کێشی نزیکەی 2500 کیلۆغرام بوە ئەلبيرتوسوروس سەرێکی گەورەی هەبوە و قەبارەی گەورەو خاوەنی دانێکی زۆر تیژ بوە ، بەشی سەرەوەی 17 -19 دان بوو بەشی خوارەوەی 14-16دان بوو ، وە لەپشت هەموو دانێک دانێکی تر هەبوو وە خاوەنی کلکێکی درێژە بۆ پارسەنگ کردن بەکاری دەهێنی . ئەلبيروتوروس لە گۆشت خۆرەکانا،، زانایان وای بۆ دەچن کە ڕەنگە لەسەر گۆشتی دیناسوورە گیا خۆرە کان ژیابێ زانای لێکۆڵینە کۆنەکان فيليب كيري 9 بەبەرد بوونی ئەلبيروتوروس کە پێکەوە بوون دۆزییەوە ،کە تەمەنیان جیاواز بوە بۆیە وای بۆ دەچن لە شێوەی گرۆپ و خێزان ژیاون یەکەم کەس کە پاشماوەی ئەلبيروتوروس دۆزییەوە جوزيف تيريل بوو لە باشووری كەندا ساڵی 1884 م ، زانا سبورون لە هەمان ساڵی 1884 م . ڕیز بەندی زانستی ئەلبيروتوروس :- Kingdom Animalia Class Archosauria Order Saurischia Suborder Theropoda Infraorder Coelurosauria Superfamily Maniraptoriformes Family Tyrannosauroidea Genus Albertosaurus شوێنی دۆزینەوەی ALLOSAURUS -4 (( ئەلسوروس )) ئەلسوروس ، لە جۆرە گەوورە کانی دیناسور دا دەنرێ کە درێژی دەگاتە 38 پێ واتە 12 مەتر و کێشی نزیکەی 1400 کیلۆغرامە ئەلسوروس لە کۆتایی سەردەمی تەباشیری ژیاوە واتە لە نێوان 144-154 ملێون ساڵ ئەلسوروس خاوەنی قاچێکی درێژە کەدەگاتە 1.38 مەتر و سووقانی ڕانی 30 ئینجە یان 77 سم ,ڕۆشتنی خێرا و هەنگاوی گەوورە بوە کە نێوانیان 2.72 مەتربووە . مللی ئەلسوروس زۆر بەهێز بوەو لە شێوەی S ، کلکێکی بەهێزیشی هەبوە وێنەی سووقانی ئە لسوروس ئەلسوروس لە دیناسورە گۆشت خۆرەکان بوە کە لەسەر دیناسورە گیاخۆرەکانی تر ژیاوە وەک ستيجوسوروس خاوەنی ددانێکی تیژ و بەهێز بوە ئەمەش وێنەی ددانێک یەتی ناوی شی لەلایەن زانای لێکۆڵینەوە کۆنەکان ثنيل سي هور ساڵی 1883م ،یەکەم دۆزینەوەی سوقانی تەواوی ئەم ئەم جۆرە دیناسۆرە لە لایەن ( ئەم بی فليتش )لە كولوراد نەتەوە یەک گرتوەکانی ئەمەریکا. ک زیاد لە 60 بونەبەردی ئەم جۆ دۆزرایەوە لە شوێنی ناوبراو. ڕیز بەندی زانستی ئەلسوروس Kingdom Animalia Phylum Chordata Class Archosauria Order Saurischia Suborder Theropoda Family Allosauridae Genus Allosaurus لەم جۆرانەشی لێ دۆزراوەتەوە species A. fragilis species A. amplexus species A. atrox species A. ferox AMARGASAURUS -5 (( ئەمارجاسورس )) ئەمارجاسورس لە دیناسورە گیاخۆرە گەورەکانە،کە لەسەرەتای سەردەمی تەباشیری ژیاوە واتە لە نێوان 125-131 ملێون ساڵ ئەمارجاسوروس درێژی 33 پێ یە واتە 10 مەتر و کێشی 5000 کیلۆغرامە، لەپشتییەوە دووڕێز سوقانی پشتی هەیە کە بۆ پاراستنی قەڵغانێکی باش بووە و هۆی سەرەکی قەبەیی ئەم جۆرە بووە لەچاو جۆرەکانی تر! هەروەها کاری هەڵمژینی ئەو گەرمییەی گرتۆتە ئەستۆ کە بۆ ئامادەیی زاوزێ دەری دەکرد! سەرێکی بچوک و کلکێکی درێژ و چوار پەل کە دوانی پێشەوەی بچوک ترە لە چاوە ئەوانەی دواوە هەڵبەت وەک وتمان گیاخۆرە کە بۆی دەچن سنۆبەر خۆراکی سەرەکی بووبێ . ئەمارجاسوروس یەکەم جار لە دۆڵێکی قووڵ بە ناوی ( لا ئەمارجا ) لە ئەرجەنتین، ناوەکەشی هەر بەناوی ئەو دۆڵەوە نراوە وە ئەم ناوە زانای لێکۆڵینەوە کۆنەکان يالجادو جوس بونابارت عام 1991 م لێنرا شوێنی دۆزینەوەی ANATOTITAN -6 (( ئەناتوتيتان )) ئەناتوتيتان لەو دیناسورانەیە کە لە کۆتاییەکانی سەردەمی تەباشیری دا ژیاوە واتە پێش 65-70 ملیۆن ساڵ ئەناتوتيتان درێژی یەکەی 33 پێ یە واتە 10 مەتر و کێشی 7300 کیلۆغرام . چوار پەلی هەبوە کە هەر یەکەیان سێ بەشی بچوکی لێ بۆتەوە لە شێوەی سەری مراوی چوە وە بە کۆمەڵیش ژیاوە وەک زووربەی دیناسورە گیاخۆرەکان هەڵبەت لە دەنوکیا ددانی نەبوە بەڵام لەناودەمیا هەیبوە کە بە وردی و ژمارەیان 720 ددان بوە پاشماوەی ئەم دیناسورە لە مونتانا وداكوتا ی باشوری ئەمەریکا دۆزرایەوە ناو نانی لەلایەن زانایان ڕاڵف تشابمان و مايكل كي . بريت سورمانفی ساڵی 1990 م . شوێنی دۆزینەوەی ANKYLOSAURUS -7 (( ئەنكيلوسوروس )) ئەنكيلوسور یەکێکە لەو دێناسورانەی لە بەشەکانی کۆتایی سەردەمی دەباشیری ژیاوە واتە لەنێوان 65-70ملێۆن ساڵ ئەنكيلوسوروس قەبارەیەکی گەورەوجەستەی بەشێوەیەکی باش پارێزراوە درێژی لەنێوان 25 -35 پێ یە کە 7.5 بۆ 10.7 مەتر ئەکات . دەشی سەرەوەی جەستەی بە تەواوی پارێزراوە دژ بەدێناسوورە گۆشت خۆرکان . چوار پەلی کورت و دوانەکەی پێشەوە کورتر بوە و ملێکی کورتی هەبوو و کاسەیەکی سەری فراوان بەڵام مێشکی بچوک بوە لەچاو کاسەی سەری هەڵبەت ئەم بوونەوەرە گەورەیە بەجەستەیدا گیا خۆر بوە بۆیە پێویستی بە ڕیژەیەکی زۆر گیا بووە کە توانای هەزم کردنی ڕووەکە ڕەقە کانیش بوە و لە ئەنجامی ئەمە غازێکی زۆری بەرهەم هێناوە !! ددانی ئەلا نكيلوسوروس پاشماوە بونبەبەردینەی ئەم دێناسورە لە ڕۆژاوای ئەمەریکا (مونتانا) و کەنەدا(ئەلبیرتا) هەر وەها لە نزیک (سوکر،بولیڤیا ، لە ئەمەریکای باشوور، ناوو نانی لە لایەن بارنوم براون لە 1908 م . شوێنی دۆزینەوەی ڕێز بەندی زانستی ئە لنكيلوسوروس :- Kingdom Animalia Phylum Chordata Class Archosauria Order Ornithischia Suborder Thyreophora Superfamily Ankylosauria Family Ankylosauridae Genus Ankylosaurus APATOSAURUS -8 (( ئەباتوسوروس )) ئەلاباتوسوروس یەکێکە لەو دێناسورانەی لە بەشە کۆتاییەکان سەردمی جوراسی واتە پێش 146-157ملێون ساڵ ئەلاباتوسوروس بە زەبەلاح ترین دێناسۆر دادەنرێ کە لەسەر زەوی ژیابێ کە درێژی لە نێوان 70-90 پێ یە واتە 21 بۆ 27 مەتر و کێشیشی 35 بۆ 30 تەن بووە کاسەی سەری درێژ کۆلە بوە ، ملێکی درێژی هەبوە کە لە 15 بڕگەی سوقانی پێک هاتووە، چوار پێ بووە و دوانی پشتەوەی درێژ تر وە لە چاو ئەوانەی پێشەوە بەرزی سەری لە عەردەوە 7 پێ کە یەکسانە بە 5.4 مەتر و کە باڵای لە دێناسۆری گۆشت خۆر( ئە لوسور) بەرز ترە ئەلاباتوسوروس لە دێناسۆرە گیاخۆرەکانە و درێژی ملی یارمەتی دەدات بگاتە زوربەی زۆری ڕووەکەکان و درەختە بەرزەکان لە چاودرێژی مللیا بۆ ئەوەی خوێن بگەیەنێتە سەری پێویستی بە چوار ئەوەندە پاڵەپەستۆی خوێنی ئێمەیە واتە 400ملم زانای لێکۆڵینەوە کۆنەکان ئەمەریکی وثنيل سی لە ساڵی 1877 م ناوو پێناسەی بۆ داناوە زۆر لە پاشماوە بون بەبەردییەکانی ئەم دیناسۆرە لە كولورادو، أوكلاهوما، يوتا، و وايمونج، ی نەتەوە یەکگرتووە کانی ئەمریکا دۆزراوەتەوە شوێنی دۆزینەوەی ڕیزبەندی زانستی ئەلا باتوسوروس :- Kingdom Animalia Phylum Chordata Class Archosauria Order Saurischia Suborder Sauropoda Family Diplodocidae Genus Apatosaurus AVIMIMUS -9 (( ئەفيميموس )) ئەفيميموس دێناسورێکە لە شێوەی باڵندەکە بۆی دەچن پەڕێکی تەنکی هەبووبێ و زۆر چالاک و خێرایە ئەفيميموس لە بەشەکۆتاییەکانی سەردەمی تەباشیری ژیاوە کە نزیکەی 85 بۆ75 ملێۆن ساڵ پێش ئێستا درێژی 3 پێیە واتە 1 مەتر و کێشی 15 کێلۆ غرام دەنوکێکی بێ ددانی هەبووە ، کللکێکی کورت و دووقاچی درێژ ئەفيميموس ڕەنگە لە گۆشت خۆر و گیا خۆر بوبێ کە لەسەر خواردنی ئاژەڵە بچوکەکان و مێروهێلکە و هەندێ جۆری گژ وگیا چوار پاشماوەی سوقانی ئەفيميموس لە منغۆلیا دۆزراوەتەوە ناونران و ڕیز بەند کردنی زانستی لە لایەن زانای لێکۆڵینەوە کۆنەکانی ڕوسی سيرجی ميخايلوفيتش كورزانوف لە ساڵی 1981م . ئەو شوێنانەی لێی دۆزراونەتەوە ڕیز بەند :- Kingdom Animalia Phylum Chordata Class Archosauria Order Saurischia Suborder Theropoda Superfamily Maniraptoriformes Family Avimimidae Genus Avimimus Species portentosus BARYONYX -10 (( باريونيكس )) باريونيكس لەو دێناسورانەیە کە لە سەردەمە سەرەتاییەکانی تەباشیری ژیاوە واتە پێش 125 ملێۆن ساڵ مانای باريونيكس واتە جنگی قورس درێژی باريونيكس نزیکەی 32 پێیە واتە نزیکەی9.5 مەتر کێشی 2 تەن بووە ، وە لەجۆری گۆشت خۆرەکان بوە. قەپۆزی بە شێوەیەکی زۆر لە قەپۆزی تیمساح چووە وە 96 ددانی بچوکی هەبوە ڕەنگە یەکەم دێناسۆر بووبێ کە ماسی خواردبێ و و ورچ ئاسا لە کەناری ڕوبارە کانەوە ڕاوی کردوون پاشماوە بوون بەبەردییەکانی باريونيكس لە( سری)ی (ئینگلتەرا) لە لایەن ولیام واکر لە ساڵی 1983 دۆزرایەوە لە ساڵی 1987 لەلایەن زانایانی لێکۆڵێنەە زانستی یە کۆنەکان ئەنجيلا سی . ميلنير والن جی . تشاريج بە زمانی بەریتانی ناونرا شوێنی دۆزینەوەی Brachiosaurus -11 (( بارتشيوسورس )) براتشيوسوروس یەکێک بووە لە درێژ و قەبەترین دێناسۆر کە لە سەردەمی بەشەکۆتاییەکانی جوراسی ژیاوە واتە نزیکەی 156-145 ملێون ساڵ پێش ئێستە براتشيوسوروس مللێکی درێژ و سەرێکی بچوک و کلکی ئەستوری هەبووە وەک لە وێنەکەدا دەیبینین ئەم جۆرە جیاوازی هیە لەچاو دێناسورەکانی تر کە دووپەلی پێشەوەی درێژترە و زیاتر شێوەی زەڕافەدەدا لە گەڵ ملە درێژەکەی درێژی نزیکەی 86 پێ واتە 26 مەتر کێشیشی نزیکەی 80 بۆ 30 تەن بووە وە 52 ددانی هەیە کە دابەش بوە بە یەکسانی بەسەر شەویلگەی سەر و خواروی بوونی کونی گەورە لە لوتەکانیدا نیشانی دەدا کە زۆر هەستیار بوە لە بۆن کردن هەڵبەت لە گیا خۆرەکانە ئەم جۆرە پاشماوە کانی لەدۆڵی ڕوباری گەورە لە ڕۆژاوای كولورادو نەتەوە یەک گرتووەکانی ئەمەریکا دۆزرایەوە. لە ساڵی 1900 ناونانی لە لایەن زانای لێکۆڵینەوە کۆنەکان ئەلمير إس . ريجس لە ساڵی 1903 بوو ڕیز بەندی زانستی :- Kingdom Animalia Phylum Chordata Class Archosauria Order Saurischia Family Brachiosaurid Subfamily Brachiosaurinae Genus Brachiosaurus وێنەیەکی سوقانی نزیک کراوەی براتشيوسورس وێنەیەک بۆ بەراورد کرد CAMARASAURUS -12 (( كاماراسوروس )) كاماراسوروس کۆتاییەکانی سەردەمی جۆراسی کە 155 بۆ145 ملێۆن ساڵ پێش ئێستە ژیاوە كاماراسوروس لە دێناسوورە زەبەلاحەکانە کە درێژی نزیکەی65بۆ 24 پێ کە یەکسانە بە 20 بۆ 7.5 مەتر و کێشی 28000 کیلۆ غرامە لە جۆرەگیا خۆرەکانەومل و کلکێکی ئەستورو قاچەکانیشی ئەستوور بوون هەروەهابە پێی ئەوەی پاشماوەکانی دۆزراونەتەوە کەگشت جۆرێکی بچوک و گەورەی تیابوە دەیسەلمێنێ کەبە کۆمەڵ ژیاون شێوەی ددانی ئەم جۆرە دێناسۆرە (كاماراسوروس) شوێنی دۆزینەوەی زوربەی زۆری پاشماوە بونبەبەردینەکانی ئەم جۆرە دێناسۆرە لەباشووری ئەمەریکا دۆزراوەتەوە ( كولورادو، نيو مكسيكو، يوتا، ووايمونج) ناوو نانی لە لایەن زانا شارب ئەدوارد بووە لە ساڵی 1877 م . CAMPTOSAURUS -13 (( كامباتوسورس )) كامباتوسورس یەکێکە لە دێناسۆرە گیاخۆرەکان کە لە بەشەکتای یەکانی سەدەمی جووراسی واتە نزیکەی 156 بۆ 145 ملێۆن ساڵ پێش ئێستە ژیاوە درێژی نزیکەی 23بۆ 16 پێیە کە دەکاتە 7 بۆ 5 مەتر کێشیشی 1000 کیلۆ غرامە 100 ددان لە دامیا و دەنوکێکی گرنج گرنجی هەبووە و قاچەکانی درێژترن لە دەستەکانی پاشماوە بوون بەبەردینەکانی كامبتوسوروس لە بەشێک لە ئەمەریکای باکوور و ئەوروپا بەڵام سەرەتا لە یوتای ئەمەریکی دۆزرایەوە ناونانی لە لایەن کۆکەرەوەی ماشماوە دێناسۆرییەکان زانا وثنيل سی . هور بوو لە ساڵی 1885م شوێنەکانی لێ دۆزراونەتەوە ڕیزبەندی زانستی :- Kingdom Animalia Phylum Chordata Class Archosauria Order Ornithischia Suborder Ornithopoda Family Iguanodontidae Genus Camptosaurus
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
hawre
بابه تئكى باشبوو
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService