لە رێی چوونە بەریتانیادا ،داستانی 15 ساڵان خۆی بە ژێر لۆریەوە کرد |
|
2010-10-15 13:07 |
کوردستان ئۆنلاین : کۆچبەرێکی مێرد منداڵی کورد تەمەن 15 ساڵان بە ناوی (داستان میراودەڵی) ، کە بە قاچاخ دەیەوێ خۆی بگەیەنێتە بەریتانیا لە پشتی لۆریەکدا ، دوای ئەوەی دەیەوێ خۆی فڕێ بدات ، دەکەوێتە ژێر تایەی لۆریەکەوە و گیان لە دەست دەدات.جۆن سمیس کە شۆفێری لۆریەکەیە ،تەواوی رووداوەکەی گێڕایەوە لە کاتەوە، کە رێبوارێک ئاگاداری کردووەتەوە ، هاوری کردووە" کوشتت!" جۆن سمیس زانیاریەکانی بە دادگای فۆلکوستۆن ماگیسترەیت راگەیاندو باسی کرد ،کە چۆن لە گەڵ دوو کۆچبەریی تری نایاسایی بوون ، وا شی مەزەندە کرد کە کاتێک داستان کەوتووەتە بەر لۆریەکە ئەو بەتەواوەتی وەستاوە. بە پێی لیکۆڵینەوە پێیان وایە ، کاتێک لۆریەکە وەستاوە داستان ویستوویەتی خۆی رزگا بکات و خۆی فرێ داتە خوارەوە ، بەڵام لۆریەکە یەکسەر بۆ گەراجی ئاشفۆرد کینت پێچی کردووەتەوە و ئەو بەر تایەکەی کەوتووە. بە پێی راچل رێدمان پزیشکی داد لە باشوری رۆژهەڵاتی کینت " شۆفیرەکە هیچی لە دەستدا نەماوە بیکات ، تا کۆچبەرەکە رزگار بکات."
جۆن سمیس باس دەکات کە لە ئەڵمانیا چووە ماسی بەستووی بارکردووە ، دوایی چووەتە ئۆتریختی هۆڵەندا پشوێکی داوە ، ئینجا لە دورکننک بەنزینی تێکردووە ، ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی بینیووە ، پێیان وتووە هەڵیان گرێ ، پێی وتوون دوورکەونەوە ، بەڵام پێی پێکەنیوون و رۆیشتوون ، نەیزانیووە دواتر خۆیان لە لۆریەکەدا حەشار داوە. ئینجا لە سیڤنتۆن ویستوویەتی بۆ پارک کردن پێچبکاتەوە ، شوفێرێکی تر تێبینی کردووە ، کە کەسێک خۆی فڕیداوە و بەر تایە کەوتووە.
سمیس کە بۆ کۆمپانیای هاولاگ لە سکۆتڵاندا کاردەکات ،بە پێی دادگا هیچ پێشێلکاریەکی لە یاسای لێخوڕیندا نەکردووە و تەواوی رووداوەکە لە دەستی ئەودا نەبووە. بە پێی داداوەر ئەو کوڕە لە گەڵ دوانی تردا لە هەولێرەوە بەرەو ئەو رێیە چووە و بە پێی جێ پێیەکان لە ئوتریختی دورکونینک چوونەتە ناو لۆریەکە و لە سەر ئاکسل دانیشتوون کە زۆر مەترسیدارە ، مامی و هەندێک کەسوکاری لە دادگاکە ئامادە بوون و دوای بڕیاری دادوەر وتیان " نامانەوێ هیچ شتێک لە سەر رووداوەکە بڵێین." |
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|