"چۆن ئەنتەرنێت دەمانکات بە گێل ؟!!" |
|
2010-08-28 15:35 |
کوردستان ئۆنلاین : رۆژنامەی دەیلی تەلگرافی بەریتانی لە بەشی تەکنۆلۆژیادا بابەتێکی گرنگی بڵاوکردووەتەوە کە نیکۆلاس کار لە سەر چۆنێتی کاریگەریی ئەنتەرنێت لە سەر بیرکردنەوەی مرۆڤ نوسیوویەتی .
نووسەر دەڵێ هەرچەندە تۆری ئەنتەرنێت بۆ ماوەی 20 ساڵە هەیە ، بەڵام ئێستا وای لێهاتووە ناتوانین دەستبەرداری بین ، مرۆڤە کان دەتوانن برێکی زۆر زانیارییان دەست بکەوێ و نیمچە بەردەوام لە پەیوەندیدا بن. بە رای نووسەرەکە دەڵێ ئەم بەبەردەوام بەکارهێنانی ئەنتەرنێتە ئەنجامی لاوەکی هەیە و مرۆڤ دەکاتە مرۆڤیکی رووکەشی زانیاری پەرش و بڵاو دەڵێ ، تاقیکردنەوە زانستیەکان وایان سەلماندووە. ئاماژە بەو تاقیکردنەوە زانستیانە دەکات کە لە رووی دەروونی و رەفتاریەوە کراون و دەریدەخەن ، کە ئەنتەرنێت لایەنێکی لێڵ لە ژیاندا دروست دەکات. کار دەڵێ ،هەتا تەنانەت کە لە کۆمپیوتەریش دوور دەبێ مرۆڤەکە بیرکردنەوەی پەرش و بڵاوەو لە حاڵەتی تینوێتیدایە بۆ زانیاری بە پەلە.
بە بۆچوونی خۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەروونیەکانی جێگای نیگەرانین . لیکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە ئەوانەی دەقێکی چاپکراو دەخوێننەوە زیاتر تێی دەگەن وەک لەوانەی بابەتێک دەخوێننەوە هەمووی لینکە. هەروەها ئەوانەی کە دەقەکە بە دەنگ و رەنگەوە دەخوێننەوە ،کەمتر لە بیریان دەمێنێ وەک لەوەی بە تەنیا دەقەکە دەخوێننەوە. هەروەها سەرقاڵ بوون بە ئیمەیڵ و تازە کردنەوە ، بیر پەرش وبڵاودەکات ،ئەوانەش کە بیریان لە سەر چەندان جۆرە شتە کەمتر داهێنەرن وەک لەوانەی کە تەنیا بیریان لە سەر یەک شتە. ئەمەش بە پێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان لە دەستچوونی هۆکارێکی بنەڕەتیە هۆیەکەی ، کە بەستنەوە یە لە نێوان ئەوەی وەردەگیرێ و ئەوەی لە زانیاری و مەعریفەت کە لە زەیندایە. |
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|