وڵاتی سوێدی یه‌كێک له کلیله‌کانی ئینته‌رنێتی هه‌یه |
|
2010-08-08 10:40 |
کوردستان ئۆنلاین: کورد ئای تی گرووپ سەرچاوەکەیەتی سوێدی یه‌كێک له کلیله‌کانی ئینته‌رنێتی پێیه ئان ـ ماری: ئه‌رکێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی 7 که‌س باوه‌ڕپێکراو هه‌ن که هه‌رکامه‌یان کۆدێکی ئینته‌رنێتییان پێیه. ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئێنته‌رنێت تێک بچێ، ده‌بێ به‌لانی که‌مه‌وه 5 که‌س له‌و 7 که‌سه کۆببنه‌وه و هه‌موو شتێک له هه‌وه‌ڵه‌وه هه‌ڵکه‌نه‌وه. له پشته‌وه‌ی گه‌ڕانی رۆژانه‌ی ئێمه‌دا له ئینته‌رنێتدا مه‌کینه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی هه‌یه که ده‌کرێ له هه‌ر فیلمێکی سیخوڕیدا ده‌ور بگێڕێ. ئه‌وه‌ی که ئینته‌رنێت پێچاوپێچه، زۆربه‌مان ده‌توانین گومانانمان نه‌بێ، به‌ڵام له‌وه که له پشت هه‌موو ناونیشانێکی www وه له شاشه‌که‌ماندا سیسته‌مێکی ئاڵۆز و تووندی چاوه‌دێری ئه‌منیه‌تی هه‌بێ، ره‌نگه زۆر که‌س ئاگادار نه‌بن. له واشینگۆن دی سی (Washington DC) له ئامریا بنکه‌یه‌ک هه‌یه که کۆمه‌ڵێک پارێزه‌ری چه‌کدار دیپارێزن، له نێو ئه‌و بنکه‌یه‌دا ژوورێکی کلیلدراو هه‌یه و له‌و ژووره‌شدا قه‌فه‌سێکی ئاسنین له نێو قه‌فه‌سه‌که‌شدا گاوسندقێک هه‌یه. له گاوسندوقه‌که‌شدا جه‌عبه‌یه‌کی کلیلدارو هه‌یه و ئه‌و جه‌عبه‌یه‌ش کارتێکی ئه‌له‌کترونیکی تێدا‌یه. ژنێکی سوێدی کلیلێکی پێیه له نێو ئه‌و سیستمه‌دا ژنه سوێدی ئان ـ ماری لۆویندر (Anne-Marie Eklund Löwinder) له رێکخراوی ئس ئی (se-stiftelsen) هه‌یه که یه‌کێک له‌و کلیلانه‌ی ئه‌و جه‌عبه داخراوه‌یه پێیه. ئه‌و ده‌ڵێ: " ئه‌مه کارێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یه." پێشتر له هاوینی ئیمساڵدا گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی که وه‌ک شۆڕشێکی ئه‌منیه‌تی بوو له ئینته‌رنێتدا روویدا. ره‌گ و ریشوو یان بڕبڕه‌ی پشتی ئینته‌رنێت ئینته‌رنێتیان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی به‌کارهێنه‌ره ئاساییه‌کانی ئینته‌رنێت له دزی ئینته‌رنێتی بپارێزن. له سیستمه کۆنه‌که‌دا هێندێک کونی ئاساییشی هه‌بوون که ده‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که دزه ئینته‌رنێتییه‌کان بتوانن به دزییه‌وه ترافیکی ئینته‌رنێت به سوودی خۆیان بسووڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دزی بکه‌ن. بۆ وێنه ئه‌وه که له لای خۆیه‌وه کۆدی بانکییه‌که‌ی خۆی ده‌نووسی له راستیدا سه‌ری له شوێنی دیکه‌وه ده‌رده‌هێنا. به‌ڵام ئێستا ئه‌و زانیارییانه به شێوه‌ی کۆدن به ره‌مزێکی تایبه‌تییه‌وه که له ئامریکادا ده‌پارێزرێن. جاروباره‌ش ئه‌و ره‌مزه بگۆڕدرێ ئه‌و ره‌مزانه‌ش ته‌نیا له لایه‌ن که‌سانێکی تایبه‌تیه‌وه ده‌گۆڕدرێن که پێیان ده‌ڵین ئه‌فسه‌ری کۆد گۆڕ که ئان ـ ماری لۆویندر یه‌کێک له‌وانه. ـ1ـ ئان ـ ماری ئه‌و جه‌عبه‌یه ده‌کاته‌وه له ساڵێکدا سێ چوار جار ئان ماری و 6 ئه‌فسه‌ری کۆد خوێنی دیکه ده‌چن بۆ واشینگتۆن که هه‌رکه‌سه و کلیلی خۆی پێیه. ده‌ڕۆنه نێو ئه‌و ماڵه پارێزراوه‌وه که قه‌فه‌سه‌که‌ی تێدا‌یه و جه‌عبه‌ی نێو گاوسندوقه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه. بۆ خۆی ده‌ڵێ: " زۆر سه‌رنج راکێشه، به‌ڵام مرۆڤ هه‌ست ده‌کا له نێو فیلمدایه." ـ "له نێو جه‌عبه‌که‌ی مندا کارتێک هه‌یه که پێی ده‌ڵێن "سمارتا کورت" (smarta kort) که بۆ ئه‌و مه‌کینانه به‌کار دێت که کلیله سه‌ره‌کییه‌که تازه ده‌که‌نه‌وه." سه‌رجه‌م ته‌نیا 21 کۆدخوێن ئه‌فسه‌ری وه‌ک ئان ماری هه‌ن که 7 که‌سیان له واشینگتۆن کۆ ده‌بنه‌وه، 7 که‌سیش له کالیفۆرنیان و 7 که‌سه‌که‌یتریش جێگر یان پاشه‌که‌وتن. دوایین بنکه‌ی سه‌رسنوور به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێک رووبدا، وه‌ک هێرشێکی به‌ربڵاوی تێرۆریستی که ببێته هۆی تێکچوونی هه‌موو ئینته‌رنێت و یان به هۆیه‌کی دیکه‌وه ئه‌و 21 که‌سه نه‌مێنن، ئه‌وا 7 که‌سی دیکه‌ش هه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێ: "ئه‌مه دوایین پاراستنه، ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێک به‌ته‌واوی تێک بچێ." له‌م په‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی دونیادا 7 که‌س هه‌ن که هه‌ر که‌سه‌و کۆدی خۆی پێیه که ئه‌و کۆدانه هه‌رکامیان به‌شێکن له کۆدێکی زه‌لام. به‌لانی که‌مه‌وه ده‌بێ 5 له‌وانه له شوێنێک له ئامریکادا کۆببنه‌وه و پێکه‌وه ئه‌و کۆده‌ی ساغ بکه‌نه‌وه که ئینته‌رنێتمان بۆ هه‌ڵده‌سووڕێنێ. جاری داهاتوو چوویته نێو ئینته‌رنێت بیر له‌مه بکه‌وه. 1ـ به شێوه ره‌مزه به سویدی پێیان ده‌ڵێن " Kryptering" که زانیارییه‌که وا لێ ده‌کا زۆر به زه‌حمه‌ت بخوێندرێته‌وه بۆ خه‌ڵکی ئاسایی، بۆ ئه‌وه‌ی دیسان زانیارییه‌کان بخوێندرێته‌وه ده‌بێ " dekryptering" بکرێن. ـ وه‌گێڕـ
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|