هه‌ولێر.. گۆمێكی مه‌نگ |
|
2010-02-18 23:09 |
ئا: عیسا خدر، هه‌ولێر
پاش تێپه‌ڕوونی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، بانگه‌شه‌یه‌كی گه‌رمو‌گوڕی تیا ناكرێت، بۆ ته‌نها جارێكیش گوێت له‌فیكه‌و هوڕ، یان ده‌هۆڵ‌و زوڕنا‌و هۆرینی ئوتومبێلی لایه‌نگرانی قه‌واره سیاسیه‌كان نابێت، ئەم شارە كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كی گرنگی له‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان‌و كێش‌و قورسایی لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كانی كوردستان ده‌بێت، ئێستا وه‌ك گۆمێكی مه‌نگ وایه.
نۆ لیست‌و قه‌واره‌ی سیاسی كێبركێ له‌سه‌ر 14 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا ده‌كه‌ن له‌م پارێزگایه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێت كێبڕكێی سه‌ره‌كی له‌نێوان هه‌ردوو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان‌و گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوودا ده‌بێت.
نیوه هاوپه‌یمانه‌كان
لیستی هاوپه‌یمانی كه له 13 پارت‌و لایه‌نی سیاسی پێكهاتووه‌و له‌نێوشیاندا پارتی‌و یه‌كێتی یه‌هێزترینیانه. نه‌ك له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له‌كێبڕكێدان، به‌ڵكو له‌ناو خۆشیاندا كێبڕگێیانه، وه‌ك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره پێشتر به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند بوو "له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره به‌لیستی نیوه كراوه‌یه، ئه‌وانیش نیوه هاوپه‌یمانن‌و هه‌ر لایه‌و له‌م هاوپه‌یمانییه‌دا كار‌و بانگه‌شه بۆ كاندیدی خۆی ده‌كات‌و هه‌وڵده‌دات زۆرترین ده‌نگ له‌پێشدا بۆ خۆی‌و دواتریش بۆ لیسته‌كه‌ی كۆبكاته‌وه".
له‌م لیسته‌دا، پارتی دیموكراتی كوردستان نۆ كه‌سی كاندیدكردووه‌و سامی شۆرش سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یه، یه‌كێتی 11 كه‌سی كاندیدكردووه، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی دروستكردووه، چونكه پێیانوایه ده‌نگه‌كانیان په‌رت‌و دابه‌ش ده‌بێت. 8 كاندیدیش دراوه به‌پارت‌و لایه‌نه‌كانی تری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان.
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی سامی شۆرش به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌هه‌ولێر یه‌كه‌م ده‌بن‌و له‌ناویشیاندا پارتی زۆرترین رێژه‌ی كورسیه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر "سه‌عدی پیره"، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه "جارێ زووه بۆ دیاركردنی ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی یه‌كێتی له هه‌ولێر ده‌یهێنێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانن یه‌كێتی له‌ناو هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه".
له‌ڕووی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ تا ئێستا ئه‌و كاندید‌و لافیتانه‌ی كه له‌هه‌موو شوێنێكی هه‌ولێر ده‌بینرێن پۆستهرو لافیته‌ی پاڵێوراوه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن.
چاودێران پێیانوایه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كێش‌و قه‌باره‌ی خۆی له‌هه‌ولێردا نمایش بكات، هه‌روه‌ها تۆڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو له‌گۆڕان بكاته‌وه، بۆ پارتیشی بسه‌لمێنێت ئه‌و ده‌نگانه‌ی گۆڕان له‌هه‌ولێر هێناویه‌تی ته‌نها ده‌نگی ئه‌ندامانی یه‌كێتی نه‌بووه. بۆیه یه‌كێتی له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانیدا زۆرترین بانگه‌شه ده‌كات‌و كانیده‌كانی به‌خه‌ڵكی هه‌ولێر ده‌ناسینێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی بانگه‌شه‌كه ده‌كات له‌هه‌ولێر كه ئه‌ویش "كۆسره‌ت ره‌سوڵ"ه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، لایه‌نگرانی پارتی، پێیانوایه سروشتی پارتی هه‌روابووه كه له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵام كه هه‌فته‌یه‌كی ده‌مێنێت بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی خۆی چڕده‌كاته‌وه‌و به‌به‌رنامه‌ش بانگه‌شه بۆ كاندیده‌كانی ده‌كات. بۆیه ئێستا كه‌مترین وێنه‌و پۆستهرو لافیته‌ی پارتی له‌هه‌ولێر ده‌بینرێت، به‌جۆرێك كه هه‌ست ناكه‌ی پارتی به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكات.
گۆڕان..
بێده‌نگی شارەکە ده‌شكێنێت
لیستی گۆڕان له‌هه‌ولێر چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه رێژه‌یه‌كی زیاتر له‌و ده‌نگانه به‌ده‌ستبهێنێت كه له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7دا له‌م شاره‌دا به‌ده‌ستیهێنا. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 28 كه‌سی كاندید كردووه بۆ بردنه‌وه‌ی 14 كورسییه‌كه‌ی ئه‌م پارێزگایه.
هه‌ڵسوراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌ولێر سه‌فینی مه‌لا قه‌ره پێیوایه ئه‌وان براوه‌ی یه‌كه‌م ده‌بن له‌هه‌ولێر‌و لیستی هاوپه‌یمانی دوای گۆڕان دێت، ئه‌و به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هیچ ته‌زویر‌و خروقاتێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌كرێت، ئه‌وه گۆڕان له‌هه‌ولێر براوه ده‌بێت‌و 7 كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
جێی ئاماژه، تا ئێستا گۆرشان له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر له‌ڕووی هه‌ڵواسینی پۆستهرو لافیته‌و وێنه‌ی كاندیده‌كانیه‌وه ئه‌كتیڤتره‌و ره‌نگه نیلییه‌كه‌ی زۆربه‌ی شه‌قام‌و بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مشاری داپۆشیوه. هاوڵاتیانیش پێیانوایه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌رموگوڕییه‌ك بخاته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و دۆخی مات‌و بێده‌نگیی هه‌ڵبژاردن له‌م شاره بشكێنن.
یه‌كگرتوو..
بانگه‌شه‌ی به‌گوڕتر ده‌بێت
لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی، 28 كاندیدی هه‌یه‌و پێشبینی ده‌كرێت یه‌كێك بێت له‌لیسته ركابه‌ره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ده‌نگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌چاودێران پێیانوایه ئه‌مجاره لیستی یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر لیستی دووه‌م نابێت، به‌ڵكو لیستی سێیه‌م ده‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی لیستی یه‌كگرتوو له‌هه‌ولێر "ئوسامه جه‌میل" پێیوایه "لیسته‌كه‌یان ده‌نگێكی باش له‌هه‌ولێر ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌سه‌ڵات ته‌زویر نه‌كات وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو! له‌كۆی چوارده كورسی هه‌ولێر، ده‌توانین چوار كورسی به‌ده‌ستبهێنین".
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ ئه‌مجاره لیستی یه‌كگرتوو، گرنگییه‌كی زیاتر به‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ڵواسینی پۆسته‌رات ده‌دات له‌هه‌ولێردا‌و له‌زۆربه‌ی شه‌قام‌و بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره‌دا، ناوی كاندید‌و پۆستهرو لافیته‌یان به‌دیده‌كرێ. زۆرێك پێیانوایه یه‌كگرتوو ئه‌مجاره به‌هێز‌و نه‌فسێكی تره‌وه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌كات، چونكه لیسته‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆیه‌و ده‌یانه‌وێت قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن.
كۆمه‌ڵیش چاوه‌ڕوانی موفاجه‌ئه‌یه..
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به هه‌شت كاندید پێیناوه‌ته كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌هه‌ولێر‌و سه‌رۆكی لیسته‌كه‌شیان ئه‌میری كۆمه‌ڵ عه‌لی باپیره.
ئه‌م لیسته به‌نیازی بردنه‌وه‌ی سێ كورسیه. ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و كاندیدی لیسته‌كه "عه‌بدولستار مه‌جید" به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌روو سێ كورسی به‌ده‌ستبهێنین‌و هیوادارین موفاجئه‌یه‌كی گه‌وره بێت بۆ لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی".
له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كانی شاری هه‌ولێر پۆستهرو لافیته‌ی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بینرێت‌و زۆرترین شوێنیش كه وێنه‌ی عه‌ڵی باپیر‌و عه‌بدولستار مه‌جیدی لێده‌بینرێت شه‌قامی 60 مه‌ترییە
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|