ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Thursday - 23 Oct 2014
Kurdistan Online
 

روونکردنەوەیەک لە راگەیاندندنی خوێندنی باڵاوە دەربارەی هەندێک هەواڵ کە بڵاودەبنەوە

Share/Bookmark
2010-06-26 17:06


هەولێر:


هه‌ر جارێك رۆژنامه‌نووسێك بابه‌تێكی ره‌خنه‌ئامێز له‌سه‌ر كارو ئه‌دای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌نوسێت و كۆمه‌ڵێك تێبینی و سه‌رنجی دروستكه‌رمان ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ ده‌كات، به‌خۆمان ده‌ڵێین سوپاس بۆ خودا هێشتا كه‌سانێك هه‌ن چاویان له‌ ئاینده‌یه‌و بۆ ئاسۆیه‌كی روونتر ده‌ڕوانن و ئێمه‌ش له‌ دڵه‌وه‌ سوپاسگوزاریان ده‌بین. له‌به‌رامبه‌ردا كه‌سانێكیش هه‌میشه‌ به‌ نه‌فه‌سێكی توند و میزاجیانه‌ ده‌یانه‌وێت هێڵێكی راست و چه‌پ به‌سه‌ر كۆی كاره دروستكه‌ره‌‌كاندا بهێنن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تياندا يه‌ك ناگرێته‌وه‌. ئه‌وانه‌ هه‌ڵوێستێك‌ وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و راستییه‌ له‌به‌رچاو بگرن، كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌گۆڕێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه‌،‌ ئاینده‌ی وڵاتێكی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێت. لێره‌دا نووسینێكی له‌و جۆره‌ به‌نموونه‌ وه‌رده‌گرین و وه‌ڵامێكی لۆژیكیانه‌ی ده‌ده‌ینه‌وه‌. كه‌ ئومێد ده‌كه‌ین وه‌ڵامێكیش بێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ميلله‌تيانه‌وه‌.
 دوا لاپه‌ڕه‌ی ژماره‌ 130 رۆژی 20/6/2010 گۆڤاری لڤین، ته‌رخانكراوه‌ بۆ نوسێنێكی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه، نوسینێك به‌هه‌موو پێوه‌رێك‌ دژی ئه‌و دروشمه‌یه، كه ستافی ئه‌و گۆڤاره‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن.‌‌  ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه‌، كه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: لڤین (خاوه‌نی یه‌كه‌مین به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فی رۆژنامه‌وانیی كوردییه‌) به‌هۆی ئه‌م دروشمه‌وه‌ ‌ چاوه‌ڕێی كاری جیاوازو پرۆفێشناڵ له‌م به‌ڕێزانه ‌ده‌كرا، كه‌چی وێڕای هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و زانیاری ناڕاست و بێبنه‌ما، له‌و نووسینه‌دا، چه‌ندین ده‌سته‌واژه‌ی ناشیاو و‌ زمانێكی بارگاوی به‌ ریتمێكی گاڵته‌جاڕانه‌و دوور له‌ ئیتیكی رۆژنامه‌نووسی ده‌خوێنیته‌وه‌، كه‌ ئه‌و به‌ڵێننامه‌ی شه‌ره‌فه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
دياره‌ چه‌قی بابه‌تی ڕه‌خنه‌كانی لڤين له‌ ڕێنمايی نوێی دكتۆرا چڕ بۆته‌وه‌.  دوای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی چاوپێخشاندنه‌وه‌‌ی سيسته‌می كۆن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پرنسيپه‌ بنه‌ڕه‌تيیه‌كانی خوێندنی دكتۆرا له‌ هه‌رێمدا، وا ده‌ركه‌وت، كه‌ كه‌مايه‌تيیه‌ك له‌ هه‌‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر، وه‌ك‌‌ سه‌رنووسه‌ری لڤین، تووشی جۆرێك له شۆك و‌ هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و كه‌سانه‌ی  پێشوه‌خت بڕیاریان داوه‌ تێنه‌گه‌ن و هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك به‌بێ هۆی بابه‌تی ره‌تبكه‌نه‌وه‌.
بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی هه‌موو لایه‌ك و ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی لای هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر دروستبووه‌، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو خوێندكارێكی دكتۆرا پێویستی به‌ فێربوون و توانستی زمانی ئینگلیزی هه‌بێت، به‌ڵكو خوێندنی دكتۆرا له‌و وڵاتانه‌ی زمانی خوێندنیان ئینگلیزی نییه‌ ئه‌و مه‌رجه‌ نایانگرێته‌وه‌.
بۆ نموونه‌ گه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌ بواری زمان و كولتوور و مێژووی ئه‌ڵمانیدا به‌ده‌ست بهێنێ، پێویسته‌ زمانی ئه‌ڵمانی به‌باشی فێرببێت نه‌ك ئینگلیزی. هه‌روه‌ك ڕێنمايیش بۆ ئاستی زامانه‌كه‌ و جۆری هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌بێ به‌ پێی پێوه‌ر و ڕێنمايی تايبه‌ت بڕياری له‌سه‌ر بدرێت. به‌هه‌مان شێوه‌ گه‌ر كه‌سێك بچێته‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی وه‌ك میسر بۆ خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی و شه‌ریعه‌ و فیقهی ئیسلامی، پێویسته‌ شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له‌ زمانی عه‌ره‌بی هه‌بێت. یاخود خوێندكارێك بچێته‌ وڵاتی ئێران و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كولتوورو ئه‌ده‌بیاتی فارسی بكات پێویسته‌ فارسیزانێكی باش بێت. هه‌روه‌ك ئه‌و خوێندكاره‌ی ده‌یه‌ویت له‌ وڵاتی توركیا ئه‌ده‌بیات و كولتوور و زمانی توركی بخوێنێت، پێویسته‌ ئه‌و زمانه‌ بزانێت نه‌ك ئینگلیزی.
به‌ڵام له‌كاتێكدا خوێندكارێك بیه‌وێت بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌ زمانی كوردی به‌ده‌ستبێنێت ره‌نگه‌ پێویست بكات زمانی دووه‌م و هه‌ندێجار سێیه‌میش فێرببێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ دۆسێی پرۆپۆزه‌ڵی دكتۆراكه‌یدا هاتووه‌، چونكه‌ ره‌نگه‌ پێویستی به‌






هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ هه‌بێت، كه‌ له‌ كتێبخانه‌ی‌ وڵاتێكی وه‌كو رووسیا، یان فه‌ره‌نسادا هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ره‌نگه‌ پێویست به‌ فێربوونی زمانی لاتینیش بكات.
له‌ بڵاوكراوه‌كانی پێشتردا بۆيه‌ زمانی ئينگليزی وا به‌ زه‌قی و به‌ جه‌خته‌وه‌ باسی لێوه‌كراوه،‌ چونكه‌ جگه‌ له‌ بواره‌ وێژه‌ييه‌كان، زۆربه‌ی توێژينه‌وه‌ زانستيیه‌كانی بواره‌ پسپۆڕيه‌كانی تردا به‌ زمانی ئينگليزی ده‌بێ. ته‌نانه‌ت توێژينه‌وه‌ی زانستی له‌ وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافی و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ماليزيا و وڵاتانی تريشدا هه‌ر به‌ زمانی ئينگليزيه‌ و خوێندكار پێويستی به‌ ئاستێكی به‌رزی ئينگليزيه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ ئه‌زموونه‌كه‌ی وه‌ربگرێ. جا ئه‌گه‌ر خوێندكارێك بیه‌وێت له‌ وڵاتێكی ئینگلیزی زمانی وه‌كو ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، یان ئوسترالیا بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ستبھێنێت و زمانی ئینگلیزیش نه‌زانێت ئه‌وه‌ كاره‌ساتێكه‌، كه‌ ئێمه‌ رێگا له‌ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گرین. 
له‌و نوسینه‌ی گۆڤاری لڤيندا، وه‌زیری خوێندنی باڵا به‌وه‌ تۆمه‌تبار كراوه‌، كه‌ بێ پلان و راوێژ بڕیاری نوێ ده‌گشتێنێت، كه ئه‌مه‌ بوختانێكی گه‌وره‌یه‌. لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ست له‌ پرۆژه‌ی سیستمی نوێی خوێندنی دكتۆرا و پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و تێكه‌ڵكردنی هه‌ندێك له‌به‌ش و كۆلێژه‌كان و دروستكردنی فاكۆڵێتییه. بۆ وه‌ڵامی ئه‌و جۆره‌ تۆمه‌تانه‌ شێوازی كاركردنی ده‌سته‌جه‌معی و وه‌رگرتنی راو سه‌رنجی كه‌سانی پسپۆڕی ناو ده‌زگا ئه‌كادیمییه‌كانی خۆمان و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ته‌نانه‌ت پرس و را به‌ پسپۆڕانی بیانی و شاره‌زایانی بواره‌كه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووه‌. هه‌ر بۆیه‌ به‌ بڕوا به‌خۆبوونمانه‌وه‌ ده‌ڵێین: ‌ئه‌وه‌ی له‌و رێنماییانه‌دا هاتووه‌، هیچ بڕگه‌یه‌كی به‌ میزاج و حه‌زی ‌كه‌سیی دانه‌نراوه‌. به‌ڵكو سه‌رجه‌م رێنماییه‌كان دوای پرس و را به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و سه‌ركرده‌ ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆكان و كه‌سانی پسپۆڕو خاوه‌ن ئه‌زموون، تاوتوێكراوه‌و هه‌موو لایه‌نه‌ نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌كانیشی لێكدراوه‌ته‌وه‌. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێـت، وه‌زاره‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌وه‌رگرتنی راو سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌كادیمیستان و زانستخوازان و كه‌سانی دڵسۆز. ئه‌مه‌ش له‌پێناو داڕشته‌كردنی رێناماییه‌كان به‌باشترین شێوه‌و بڕیاردانی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته‌وه‌.
هه‌ربۆیه‌ هێشتا دوا داڕشته‌ی رێنماییه‌كان به‌ چاوه‌ڕێی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاتره‌وه‌ دواخراوه‌ و فه‌رمانی وه‌زاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رنه‌كراوه‌. ته‌نانه‌ت له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئاياری ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا، به‌ فه‌رمی داوا له‌ سه‌رۆك زانكۆكان كراوه،‌ كه‌ سه‌رنج و پێشنيازی زياتر له‌ ده‌زگاكانيان كۆ بكه‌نه‌وه‌ و بۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتی تابيه‌تمه‌‌ندی بنێرن.  واته، هه‌روه‌ك پێشتر داوا كرابوو، ئێستاش دووباره‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ داوا له‌ هه‌ر به‌ڕێزێك ده‌كرێ، كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له‌ خه‌می به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆو ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كانی وڵاتدایه، ڕا و سه‌رنج و ره‌خنه‌و پێشنیاز و تێبینی و ته‌نانه‌ت پرۆژه‌ی نوێ، راسته‌وخۆ پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت بكات و له‌هه‌ر شوێنێكیش هه‌ڵه‌و كه‌موكورتی ده‌بینێت به‌ به‌ڵگه‌ی زانستییه‌وه‌‌ وه‌زاره‌ت ئاگادار بكاته‌وه‌، و له‌ ئێستاوه‌ سوپاسگوزاری بۆدێ و ده‌ستی ماندووبوونیشی ده‌گوشرێت‌‌.
به‌داخه‌وه‌ له‌ به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا، سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی لڤین دوور له‌ هه‌ر ده‌روه‌ستی و به‌رپرسیارێتییه‌ك، سیسته‌می ئێستای وه‌زاره‌ت و چۆنێتی بڕیاروه‌رگرتن به‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ده‌چوێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری كه‌مترین راستییه‌كانی چۆنێتی بڕیاروه‌رگرتن بێت له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كه‌ دوای تاوتوێكردن و راوێژی كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
دواجار ئه‌م گۆڤاره‌ به‌ڕێزه‌ و به‌و ناوه‌ی، كه‌ چاودێری ده‌سه‌ڵاته‌، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردوودا چ به‌چاك، چ به‌خراپ له‌سه‌ر ره‌وتی ریفۆرمی خوێندنی باڵای نه‌نوسیوه‌، وه‌ك بڵێی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ نه‌كرابێ شایانی باس بێت، یاخود ئێمه‌ له‌ دوو كه‌وكه‌بی لێكدابڕاوبین، كه‌چی له‌ ناكاو و له‌ یه‌كه‌م وتاریاندا هێرشێكی زاڵمانه‌‌ی بێ بنه‌ما و تێكده‌ريان ده‌ست پێكردوه‌.‌‌
 

كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
hasan
mn wako qotabiyak damawet blem ka ewa pewista kasi shiaw la shweni shiyaw o bo bwari shiyaw dabnen wa la hamosh mhimtr dabe yarmati hamo aw qotabiyana bdan ke la kolya darajayan nla 60 barawxwarawaya o halishyan bo braxsinn ka bardawam bn la sar xwendn.....la gal rezm
bryar latif karem
be za7mat nawe be shahadakan kamandaman kae detawa? beza7mat agar jwabman bdanawa LgaL rzda?
sirwan mhamad
slaw prsyarekm haya kay nawy awana detawa ka formy damazrandnyan prkrdotawaw darchwy paimangan supas ....
hero
slaw ' mn darchwi koleji zmanm sali2009/2010 tamanm 24 sala datwanm bashdarla barnamai twanasazi bkam? marjakan bashdari krdn chin
رؤشنا
slaw...xwly tazay twanasazy kay dast pedakatawa?mn darchuy saly 2006 madalm 76 wa 4 mang xzmatm haya la hkumy aya atwanm taqdim kam bo xwendny master?tkaya baruny walamm bdanawa lagal rezda
hemn
kay nawe paraleldetawa lagal rezm botan
shagul1989
mn prseyrak la xwendney bala dakam aya bo qutbxana peshayakan qapat nakan mn kasekm ka 2006 bo 2007 peshayem tawaw krduwa kache shahadakaman la hech jegayak mu3taraf neya awja hewadarm ba qapate bkan zor mamnun daben ba aw xalkash zarare pe nagat wa mamostakanesh bbana aw maktabane ka keshae mamostayan haya bashkum keshae mamosataman namene
hewar
mn tekrai nmrekanm 82 poli 12em le beshi zansti yekem salishme nawm le kolizhi parstyari hatitewe le hewler boxom le soranm emewe tenazul bo kolizhy zanst bkem le koye ebe ch bkem tkaya etwanm
hunar_tatlises imprator
slaw rez agar ba ark nabet atwann piman blin kae nawe xwend karane darchue 12 amadae bo zankow paemangakan dar achet {lagal rezda}
hana
are kai naw poli 6 dagaretawa tkaya wallam???????
shoxan
slaw aya dazann kae nawe 12y amadae dagaretawa tkaya walamm bdanawa???????

lara
slaw mn wakw talabayake mar7ala 1 zankoy shahanae maserman che le det aya ba mar7ala 1 7sabm yan 2 ae mn bo xom la ma3marem chon datwanm brom bo madany
ahmad star
ئايا نه تيجه ي بؤل شه ش ده وري دووه م جووه ته ئينته رنيته وه ئه كه ر رؤشتووه ته ئينته رنيته وه له جي سايديكدايه؟
nabardosman
mn nawn lasarawa hatwa la koleje takneky slemany yakekm laxwenkara awaylakan ayalam 25000nawman hatwatawa yan aya nawman detawa yan na chara nwsman che ledet?
nabard osman
slaw barezan ema xwend kara yakamakany koleje takneky sulemany sar badastay xwendne takneyke slemany la 22\1\2011 chawrwane damazrandnen la kolejakaman balam ta esta hechman bonakrawa aya charanwsman che ledet la gal am 250000 nawman yatawa yan na
dana
slaw. mn paemangamy mamostaeanm tawaw krdwa atwanm dawakare peshkash ba zankoy raparenawa bkam w bxoenmawa ?
ahmad
slaw;prsyarek,,,,,,
mn poli dwazdam la bashi zansti tawaw krdowa ,,,,aya datwanm jarekitr la poli dwazday wezhayi bxwenmawa?,,,,,
wa agar brwannamam la bashi wezhayi wargrt ,,,,aya brwannamakay peshtr ka la bashi zansti warm grtbo,,pochal dabetawa(haldawashetawa
hana hasan
dast xoshy la bareztan dakam bahoy aw kar u chalakiyanay bam dwayna anjamtan da .tanya prsyarekm labareztan haya awish mn darchuy bashi zmzny englizim damawet waku farmanbar lawazaratakatan dabmazrem tkatan le dakam chunka mn nmray kotaym dakata 69 kanatwanm baw nmraya taqdimi master bkamawa ka awash hamu hiwayaki mna balam agar la naw chwarcheway zanko dabmazrem awa dway chand sal datwanm taqdim bkam ,zor rezm bo aw bareza haya kawa aw peshnyaram daxwenetawa hiwadarm galtam penakan chunka hich rega charayam nya wastashm bonakre baxwa ..tuxwa yarmatim bdan tuxwa...? chawarey walamm tkaya
RASUL
SLAW MN TALABAY HANDASA KARABAM TAWAWM KRDWA MAHADALM LASAR HAR CHWAR SAL 72 WATA CHWARAMM
ATWANM BXWENAMAWA BO MAJSTER WAKAY DATWANM BXWENM AMSAL SALY TR TKAYA WALAMM BDANAWA
rebin
سلاوو ريز......
برسياريكم هةي؟؟؟
برسيارةكةم اوةية ئاية راستة خويندن لة معهد تةكنيكى دةبيتة (4)سال ؟؟؟؟؟ تكاية ولامززز
لةكةل ريزم بوتان....
didar
sabarat ba runkrdnawakani wazaraty xwendny bala tanha qsayakm haya awish awaya.......................zor barez kak dlawary wazer la hawl w taqalay kareka ka hargiz shweny xoy nagre w naipeky labar away kak dktor bashtr la hamwman dazanet aw wlatae ema taza nxroy gandaly w dzy w dast tewardani hizby bwa hargiz chak nabet chwnka bnaxakay saqata. boya bashtr waya xoy helak naka w sheway xoshy nashrin naka chwnka awa na kare awa na ba pexambaresh taza chak nabet.wakw awa waya beawet la daryayake zor gawra mala bkat. era wlaty dz w xofrosh w gandalakana
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
کۆد
 

 

 
Copyright 2006 - 2011 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService