فەیسبووک Facebook تۆڕی بەربڵاوی کۆمەڵایەتی ناسراو، ڕایگەیاند کە ١٠٠ ملیۆن بەشداربووی هەیە کە بەردەوام لەڕێگەی مۆبایلەوە هەژمارەکانیان ڕێکدەخەن. بەم شێوەیە ژمارەی ئەم جۆرەبەشداربووانە لە شەش مانگدا لە ٣٥ ملیۆنەوە زیادی کردوە، بۆ نزیکەی سێ ئەوەندە.
فەیسبووک لەڕێگەی ماڵپەڕی (m.facebook.com) بواری ڕەخساندووە بۆ بەشداربووەکانی ڕاستەوخۆ بچنە ناو هەژمارەکانیان و کاری تیا بکەن. هاوکات داوانامەی تایبەتی هەیە لە مۆدێلەکانی مۆبایلی وەک Android, Blackberry, iPhone, Nokia, webOS و Samsung، کە بە داگرتنی دوگمەیەک دەتوانن بچنە سەربەشەکەی خۆیان.
فەیسبووک پرۆتۆکۆلی XMPP (Jabber) بەکاردەبات بۆ چوونە سەر بەشی چات، هەم لەسەر تۆری ئاسایی و هەم لەڕێگەی مۆبایلەوە، ئەم پرۆتۆکۆلە کارئاسانی کردوە بۆ بەرنامەکان کەپێوەندی بێبڕانیان هەبێت.
kurditgroup |