هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه كۆنگره‌ی یه‌كێتی هیچ گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له‌و حیزبه‌دا به‌دی ناهێنێت |
|
2010-06-04 19:43 |
سلێمانی/ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوس‌و چاودێرانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان كۆمه‌ڵێك ده‌م‌و چاوی تازه دێنێته نێو سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌وه به‌ڵام هیچ گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له هه‌یكه‌لیه‌ت‌و شێوازی كاركردن‌و به‌ڕێوه‌بردنی حیزبه‌كه‌دا به‌دی ناهێنێت.
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین له‌و باره‌یه‌وه به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نابێت‌و ناتوانێت گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌كۆی ستراتیژ‌و كاركردنی ئه‌و حیزبه‌دا بكات”.
میره پێی وابوو گۆڕانكارییه‌كان ته‌نها له‌رووی “سه‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك ده‌م‌وچاوی تازه بۆ نێو سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌بێت‌و وازهێنانی كۆمه‌ڵێكی تر له‌سه‌ركردایه‌تییه كۆنه‌كه كه ئه‌وانیش خۆیان واز ده‌هێنن نه‌وه‌كو كۆنگره بیانگۆڕێت”.
ئه‌حمه‌د میره وتیشی “پرۆسه‌ی ئه‌و ده‌م‌و چاوه نوێیانه كه كۆنگره ده‌یه‌وێت سه‌ریان بخات بۆ ریزه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی زۆرینه‌یان له‌كادرانی كه‌ركوك‌و سلێمانی ده‌بێت، چونكه ئێستا سه‌نته‌ری بڕیاری یه‌كێتی له كه‌ركوكی‌و كادرانی سلێمانی خاڵییه”.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی باڵباڵێن له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتی “ناتوانێت دیارده‌ی باڵباڵێن له‌نێو ریزه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌دا كۆتایی پێ بهێنێت، چونكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره له‌رێگه‌ی دیارده‌ی باڵباڵێنه‌وه بووه، به‌تایبه‌تی باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و تاڵه‌بانی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند باڵێكی تریش له‌نێو هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره خۆیان نمایش ده‌كرد كه بریتی بوون له‌باڵی دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح‌و ئه‌رسه‌لان بایز”. میره پێی وابوو “گه‌رای باڵباڵێن له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا بۆته كلتوور، ئه‌م كۆنگره‌یه ناتوانێت بنبڕی بكات چونكه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌رێگه‌ی باڵ باڵێنه‌وه سه‌ركه‌وتوون”.
دوای نزیكه‌ی 10 ساڵ له ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی دووه‌م، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان سێشه‌ممه‌ی رابردوو(1/6) له یادی 35ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا به به‌شداریی نزیكه‌ی 1600 ئه‌ندام، سێهه‌م كۆنگره‌ی خۆی سازكرد‌و بڕیاره ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت. رێكخه‌رانی كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه 20%ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ئه‌م جاره له ژنان‌و 60%ی كۆی ئه‌ندامانیش له توێژی لاوانن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌گه‌ڵ سه‌رنوسه‌ری لڤین هاوڕابوو كه كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتی ناتوانێت گۆڕانكاریی ریشه‌یی به‌دیبهێنێت‌و وتی “پێم وانییه كۆنگره بتوانێت گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌كۆی ئه‌و سیسته‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌دا بكات كه‌ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك رووبدات به‌رته‌سك‌و بچوك ده‌بێت‌و ریشه‌یی نابێت‌و ناتوانێت سه‌رتاپای دۆخی یه‌كێتی بگۆڕێت”.
شوان به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتی ئاماده‌كاریی سه‌رپێی بوون‌و ئه‌و راپۆرته‌ی كه‌به‌ته‌نها به‌رچاو ده‌كه‌وت راپۆرتی سكرتێری گشتی بوو”. وتیشی “ده‌بێت له‌كۆنگره‌دا ده‌رگای سه‌رفیاتی یه‌كێتی‌و كۆی دارایی ئه‌و حیزبه به‌شه‌فافانه بكرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان بۆیان هه‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه یه‌كێك له‌هه‌نگاوه گرنگه‌كانی گۆڕانكاریی ریشه‌یی له‌نێو یه‌كێتیدا مه‌سه‌له‌ی ده‌رگاكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر كۆی دارایی حیزب به‌ڵام وادیاره ئه‌و ده‌رگایه ناكرێته‌وه”.
شوان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه “له‌كۆی 1600 ئه‌ندامی كۆنگره، 600 ئه‌ندامیان به‌ته‌سكییه‌ی راسته‌وخۆی سكرتێری گشتی هاتوونه‌ته كۆنگره‌وه، كه ئه‌م دیارده‌یه ناچێته خانه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتییه‌ت‌و هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فافه‌وه”.
له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌م هۆكارانه‌شه‌وه شوان محه‌مه‌د پێی وابوو “له‌م دۆخه‌دا كه ئێستا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی پێدا گوزه‌ر ده‌كات، به‌ستنی كۆنگره هه‌نگاوێكی باشه”.
ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی رووداو له‌و بڕوایه‌دا بوو كه كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتی هه‌وڵێكی ئه‌و حیزبه‌یه بۆ خۆرێكخستنه‌وه له‌رووی یاسایی‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌و حیزبه له‌ماوه‌ی رابردوودا، وتیشی “له‌ئێستادا هه‌موو حیزبێك پێویستێتی له‌ژیانی ناوخۆیی خۆیدا چاكسازی بكات چونكه شێوازی به‌ڕێوبردنی ژیانی حیزبایه‌تی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه”.
ئاكۆ سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌كێتی‌و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانكاری له‌و حیزبه‌دا وتی “پێم وانییه كۆنگره بتوانێت گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌ده‌یه‌وێت له‌رووی یاسایی‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌وه خۆی رێك بخاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه تێیدا روویدا”.
|
|
|
 كۆمێنتی خۆت بنووسه
|