ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Saturday - 11 Sep 2010 
 
  حکومەت:"تا توانراوە خەرجیە تەشغیلیەکان کەم کراونەتەوە"
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-02-03 02:31
Share/Bookmark هەولێر: وتەبێژی رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان ئۆنلاین ،راگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەدا تا توانراوە نەفەقاتی تەشغیلی کەمکراونەتەوە.

دکتۆر کاوە مەحمود وتی"تا ئەو رادەیەی توانراوە نەفەقاتی تەشغیلی کەمکراونەتەوە ، ئەوەی کەماویشەتەوە ، بۆ نموونە ،موچەی فەرمانبەرانە ناتوانری دەستکاری بکرێ و مافی خۆیانە."

وتیشی" گرنگی بە هەندێک لایەنی تریش دراوە ، وەک تواناسازی و پەرەپێدان ، جگە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازییەکان ، ئەمانەش هەر دەچنە چوار چێو‌ەی گرنگی دان بە ژێرخانەوە."

لە دوایدا وتی " دیارە ئێمە وا مامەڵەمان کردووە کە هەموو جۆرە خەرجیەکان ، هەر بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەگەڕێتەوە."

   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService