ده‌سپێک | په‌یوه‌ندی | له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ | ئه‌رشیف Saturday - 11 Sep 2010 
 
  فیلمی "شوێنێک بۆ یاری" بەشداری لە فیستیڤاڵی "سانتا باڕباڕا"ی ئەمەریکی دەکات
...گه‌رانه‌وه‌ 2010-02-07 23:06
Share/Bookmark فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" بەشداری لە 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سانتا باڕباڕا" لە ئەمەریکا دەکات.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم" لە هەولێر، فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" (کیک ئاف) KICK OFF لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە 25مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سانتا باڕباڕا" Santa Barbara لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش دەکرێت.
ئەم فیلمە لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە ئەمەریکا لە رۆژانی 11 و 12ی فێبرییەی 2010 لە شوێنی "مێترۆ تیئاتر" لە بیست و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سانتا باڕباڕا" لە وڵاتی ئەمەریکا نمایش دەکرێت.
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "سانتا باڕباڕا" لە رۆژانی 4 تا 14ی فێبرییەی 2010 لە شاری سانتا باربارا لە ئییالەتی کالیفۆرنیا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی "شوێنیێک بۆ یاری" لە دوایین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا بە ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە بەشی پێشبڕکێی "خەڵاتی مهری عەڕەبی" لە میانەی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "دوبەی" لە ئیمارات نمایش کرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فیستیڤاڵەوە خەڵاتی رێزلێنانی تایبەتی پێبەخشرا.

راگەیاندنی گشتی کۆمپانیای "نارین فیلم".
   
   
 
كۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 
ناو: تکایه‌ ناوی ته‌واو بنووسه‌
ئیمێل: تکایه‌ ئیمێل بنووسه‌
کۆمێنت: تکایه‌ کۆمێنتی خۆت بنووسه‌
 

 

 
 
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency  
All Rights Reserved , Created By KurdService