دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
نازانرێ داهاتی نەوت چی لێ دەکرێ، ئەگەرئاشتی هەورامی ....
...گهرانهوه
2010-02-06 20:26
هەولێر: لە بارەی دوا وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆ کردن لە سەر پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان ، پەرلەمانتار گۆران ئازاد ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ، بۆ کوردستان ئۆنلاین دوا:
گۆران ئازاد وتی"ئێستا راپۆرتی زۆر بەی لیژنەکان تەواو بووە ، ئێمە وەک لیژنەی یاسایی راپۆرتی خۆمان پێشکەش کردووە."
وتیشی"ماوەتەوە ، دکتۆر ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکان ، بڕیارە رۆژی دووشەمە بێ باسی چۆنێتی مامەڵەکردن لە گەڵ داهاتی نەوتدا ، بکات و لە رۆژانی رابردوودا لێرە نەبوو ، بۆیە ئەم دانیشتنە مایەوە."
وتیشی" ئەنجومەنی باڵای نەوت وگاز لە هەرێمی کوردستان ،سەرۆکی حکومەت سەرۆکایەتی دەکات و چەند وەزیرێکیش تیایدا ئەندامن ،وا دیارە پرس بە وەزیری دارایی و پلاندانان ،کراوە کە هەردووکیان ئەندامن ،بەڵام هیچیان زانیارییان نیە ، ماوەتەوە ،دکتۆر ئاشتی هەورامی بێ ، باسی ئەوە بکات داهاتی نەوت چی لێ دێ و بۆ کوێ دەچێ."
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان ئۆنلاین ،بە شێوەیەکی ناڕەسمی پرسیار لە دکتۆر بەرهەم .سەرۆکی حکومەتی هەرێم کراوە ، بەڵام ئەویش زانیاریی نەبووە ، لە سەر ئەو داهاتە.
كۆمێنتی خۆت بنووسه
raman
baxwa juana kas nazanet dahaty nawt chy le det lawanya bas xwa w kabra saryan le darchet ...chak nabu nawty hamu 3eraq lay ema nabu
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService