دهسپێک
|
پهیوهندی
|
لهبارهی ئێمهوه
| ئهرشیف
Saturday - 11 Sep 2010
کوردستان
سیاسهت
جیهان
کۆمهڵایهتی
هونهر
بیرورا
راپۆرت
ئابووری
زانست
وهرزش
وتەبێژی حکومەتی هەرێم:حکومەت رێگا نادات ببێتە دەسکەلای هیچ لایەنێک بۆهەڵمەتی هەڵبژاردن
...گهرانهوه
2010-02-03 02:14
هەولێر: وتەبێژی رەسمی حکومەتی هەریمی کوردستان ، ئەمڕۆ سێشەمە ، بە کوردستان ئۆنلاینی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنمدا دەکات. دکتۆر کاوە مەحمود وتی" حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگا نادات ببێ بە دەسکەلای هیچ لایەنێک بۆ پروپاگەندەو هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و رێگا نادرێت دامودەزگاکانی حکومەت بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن بە کاربهێنرێ." وتی" بەپێی یاسا و لە چوار چێوەی رێنماییەکانی کۆمسیۆن ،کاردەکەین و رێگاش نادرێت پەشێوی و نائارامی دروست بکرێ و ئەگەر هەڕەشە کرایە سەر ئەمنیەت و ئاسایشی هاوڵاتییان لە و کاتەدا حکومەت بە ئەرکی خۆی هەڵدەستێ." وتی " ئەم حکومەتە ،حکومەتی جیاکردنەوەی کاری حکومی و حزبیە و ریگا نادرێت لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا تێکەڵاو بکرێن ، لە گەڵ ئەوەشدا گەرەنتی ئازادی رادەربڕین دەکرێ و هەر کەسە و لایەنە ئازادە کار بۆ ئەو لیست و لایەنانە بکەن کە پەسەندی دەکەن."
كۆمێنتی خۆت بنووسه
ناو:
تکایه ناوی تهواو بنووسه
ئیمێل:
تکایه ئیمێل بنووسه
کۆمێنت:
تکایه کۆمێنتی خۆت بنووسه
Copyright 2006 - 2010 Kurdistanonline News Agency
All Rights Reserved , Created By
KurdService